الإختلاس ( ده‌ست به‌سه‌ر داگرتنى ماڵى خه‌ڵك )

الإختلاس ( ده‌ست به‌سه‌ر داگرتنى ماڵى خه‌ڵك )

إختلاس : بريتى يه‌ له‌ده‌ست به‌سه‌ر داگرتن و بردنى ماڵى ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌ژێر ده‌ستى دايه‌ له‌كرێكار و فه‌رمانبه‌ران و پڕۆژه‌ و كارگه‌كان .

وه‌له‌ زمانه‌وانى پێى ده‌وترێت : بردنى شتێك به‌نهێنى و به‌خێرايى .

له‌ئايينى پيرۆزى ئيسلامدا درووست نييه‌ و حه‌ڕامه‌ موسڵمانان به‌ناحه‌ق ماڵى يه‌كتر بخۆن و ده‌ستى به‌سه‌ردا بگرن ، خواى گه‌وره‌ فه‌رموويه‌تى: ( وَلَا تَأْكُلُوا أَمْوَالَكُم بَيْنَكُم بِالْبَاطِلِ ) سورة البقرة : 188 .  واته‌ : نه‌كه‌ن ماڵ و دارايى يه‌كتر له‌نێوانتاندا به‌ناحه‌ق بخۆن وه‌ك : (به‌رتيل ، سوو ، داگيركردن ، فڕوفێڵ كردن ) .

وه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموويه‌تى : (كُلُّ الْمُسْلِمِ عَلَى الْمُسْلِمِ حَرَامٌ دَمُهُ وَمَالُهُ وَعِرْضُهُ) رواة مسلم 6706 . واته‌ : هه‌موو موسڵمانێك له‌سه‌ر موسڵمان حه‌ڕامه‌ خوێنه‌كه‌ى ، وه‌ ماڵه‌كه‌ى ، وه‌ ناموسى) .

ده‌ست به‌سه‌ر داگرتن و بردنى ماڵى حه‌ڵك زوڵمه‌ و له‌ گوناهه‌ گه‌وره‌كانه‌

زوڵم كردن تاريكاييه‌كانى رۆژى دواييه‌ , پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه‌ وسلم فه‌رمويه‌تى : ( الظلم ظلماتٌ يوم القيامة ) . صحيح . واته‌  سته‌م چه‌ند تاريكاييه‌كه‌ له‌ رۆژى دواييدا .

وه‌ دوعای سته‌م لێكراو قه‌بوڵه ‌: پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه‌وسلم فه‌رمويه‌تى : (واتقِ دعوةَ المظلومِ فإنه ليس بينه وبين الله حجاب). صحيح .  واته‌ : خۆت بپارێزه‌ له‌ دوعای سته‌م لێكراو ، چونكه‌ هیچ په‌رده‌یه‌ك نیه‌ له‌نێوان دوعای ئه‌و و په‌روه‌ردگاردا .

وه‌ فه‌رمويه‌تى :  (ثلاث دعوات مستجابات: دعوة المظلوم، ودعوة المسافر، ودعوة الوالد على ولده) صحيح . واته‌: سێ دوعا گیرایه‌ : دوعای سته‌م لێكراو، وه‌دوعای گه‌شتیار، وه‌دوعای باوك ودایك .

وصلى الله وسلم على نبينا محمد وعلى الة وصحبة وسلم

نوسين و ئاماده‌كردنى : مامۆستا . هه‌ڵگورد مستەفا گه‌ڵاڵه‌يى .