ئه‌وتاوانانه‌ی ئافره‌تی موسڵمان تێی که‌وتووه‌

ئه وتاوانانه ی ئافره تی موسڵمان تێی که وتووه

پێشه كى

الحمدلله رب العالمين ، والصلاة والسلام على نبينا محمد(صلی الله علیه وسلم)و آله وصحبه وسلم

فقد قال الها تعالى في كتابه العزيز :(وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالْإِنْسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ )الذاريات: ٥٦

وقال : (أَطِيعُوا اللَّهَ وَأَطِيعُوا الرَّسُولَ وَأُولِي الْأَمْرِ مِنْكُمْ ) النساء: ٥٩

وقال :( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ حَقَّ تُقَاتِهِ وَلَا تَمُوتُنَّ إِلَّا وَأَنْتُمْ مُسْلِمُونَ) آل عمران: ١٠٢

له دواى سوپاس و ستايش بۆ ئه و خودايه ى كه په روه ردگارى هه موو جيهانه ، وه درودوو سه لام له سه ر پێغه مبه رى خۆشه ويستمان (محمد) (صلی الله علیه وسلم) ، به پێويستم زانى بابه تێك بنوسم كه په يوه ندى هه بێت به ئافره تى موسوڵمان ، وه ئه م بابه ته ش ته نها باس له و تاوانانه بكات كه ئافره تى موسوڵمان تێى كه وتووه ، جا هيوادارم ببێت به ئامۆژگاريه ك بۆ گشت ئافره تێكى موسوڵمان .

داواكارم له خوداى په روه ردگار هيدايه تى گشت ئافره تێك بدات ، بۆ ئه و شتانه ى كه پێى ڕازييه ، وه دوور يان بخاته وه له گشت ئه و شتانه ى كه پێى ناخۆشه ، به ڵام پێويسته بزانين خوداى په روه ردگار هيدايه تى ئه و كه سه ده دات كه به دواى ڕێگاى هيدايه ت ده گه ڕێت ، كه ئه م ڕێگايه ش بريتيه له گوێڕايه ڵى خوداى په روه ردگار له گشت ئه و شتانه ى ئه مرى پێكردووين ، وه دوور بكه وينه وه له گشت ئه و شتانه ى كه نه هى لێ كردووين ، جا هه ر كاتێك مرۆڤ چ پياو بێت يان ئافره ت گوێڕايه ڵى خوداى په روه ردگارى كرد له فرمانه كانى ، وه دوور كه وته وه له قه ده غه كراوه كانى ، خوداى په روه ردگار هيدايه تى ده دات و سه رفرازى دونياو دوا ڕۆژى پێ ده به خشێت ، داواكارم له خوداى په روه ردگار سه رفرازى دونيا و قيامه تمان پێ ببه خشێت .

ئه و تاوانانه ى ئافره تى موسوڵمان تێى كه وتووه

1. ده رخستنى پرچى سه رى به گشتى يان هه ندێكى:

يه كێك له و تاوانانه ى كه ئافره تى موسوڵمان تێى كه وتووه ، ده رخستنى پرچيه تى به رامبه ر به پياوى بێگانه ، ده رخستنى پرچ بۆ ئافره تان تاوانه چونكه خوداى په روه ردگار ئه مرى به ئافره تان كردووه ، پرچيان دابپۆشن نه ك ده رى بخه ن ، بۆيه هه ر ئافره تێك پرچى خۆى دانه پۆشێت به گشتى سه رپێچى فه رمانى خوداى په روه ردگارى كردووه و تاوان باره به به ڵگه ى ئه م ئايه ته پيرۆزه ، خوى گه وره ده فه رمووێت: (وَلْيَضْرِبْنَ بِخُمُرِهِنَّ عَلَىٰ جُيُوبِهِنَّ ) النور: ٣١ واته : با ئافره تان سه روو سينگى خۆيان دابپۆشن ، له م ئايه ته پيرۆزه دا خوداى په روه ردگار ئه مرى كردووه به ئافره تان كه سه ريان به ته واوى دابپۆشن ، وه سينگيشيان به جوانى دابپۆشن ، وه ئه مريش له شه ريعه تى ئيسلامدا بۆ واجبيه تيه ئه گه ر بێت و هيچ به ڵگه يه كى تر له واجبيه تى لاى نه دات ، بۆيه گشت زانايانى ئيسلام يه ك ده نگن له سه ر واجيه تى داپۆشينى پرچى ئافره ت به به ڵگه ى ئه م ئايه ته ى باسمان كرد ، وه ده بێت ئافره ت كاتێك سه رى داده پۆشێت گشت پرچه كه ى دابپۆشێت ، نابێت هيچى به ده ره وه بێت.

2. له به ركردنى جلى ته سك و ته نك و ڕووت :

تاوانێكى تر كه ئافره تى موسوڵمان تێى كه وتوه ، بريتيه له له به ركردنى پۆشاكێك كه ئه ندامه كانى لاشه ى ده ربخات ، وه كو پۆشاكى كورت ، يان پۆشاكى ته سك ، يان پۆشاكى ته نك ، به به ڵگه ى ئه م فه رمووده يه ، قال رسول الله: (صلی الله علیه وسلم) (صِنْفَانِ مِنْ أَهْلِ النَّارِ لَمْ أَرَهُمَا : قَوْمٌ مَعَهُمْ سِيَاطٌ كَأَذْنَابِ الْبَقَرِ يَضْرِبُونَ بِهَا النَّاسَ ، وَنِسَاءٌ كَاسِيَاتٌ عَارِيَاتٌ مُمِيلاَتٌ مَائِلاَتٌ رُؤُوسُهُنَّ كَأَسْنِمَةِ الْبُخْتِ الْمَائِلَةِ ، لاَ يَدْخُلْنَ الْجَنَّةَ وَلاَ يَجِدْنَ رِيحَهَا ، وَإِنَّ رِيحَهَا لَيُوجَدُ مِنْ مَسِيرَةِ كَذَا وَكَذَا) مسلم (2128). واته پێغه مبه رى خودا (صلی الله علیه وسلم) فه رمووى : دوو جۆر هه يه له خه ڵكى ئه هلى ئاگرن من نه م بينيون : جۆرى يه كه ميان : چه ند كه سانێكن قامچيان به ده سته وه يه ، ئه م قامچيانه وه كو كلكى مانگا وايه به بێ حه ق پێى له خه ڵكى ده ده ن ، جۆرى دووه ميان : ئه و ئافره تانه ن كه جليان له به ره به ڵام ڕووتن ، به هۆى كورتى پۆشاكيان ، يان ته سكى پۆشاكيان ، يان ته نكى پۆشاكيان ، وه هه روه ها ئه م جۆره ئافره تانه كه ده ڕۆن به ڕێگا دا خۆيان با ده ده ن و شانيان ده جوڵێنن ، بۆ ئه وه ى سه رنجى پياوان بۆ لاى خۆيان ڕا بكێشن ، وه هه روه ها پرچيان له سه ر سه ريان كۆ ده كه نه وه و به رزى ده كه نه وه ، وه كو پشتى ووشتر وايه له به رزى و لاريدا ، ئه م جۆره ئافره تانه ناچنه به هه شت ، وه بۆنى خۆشى به هه شتيش ناكه ن ، كه بۆنى به هه شت به ئه ندازه ى ڕێگايه كى زۆر دوور ده ڕوات .

3. برۆكردن ، وه خاڵ كوتان ، وه بۆشايى خستنه نێو ددان :

تاوانێكى تر كه ئافره تى موسوڵمان تێى كه وتووه ، برۆكردن و خاڵ كوتان و بۆشايى خستنه نێو ددانه كانه ، به به ڵگه ى ئه م فه رمووده يه ، (عَنْ عَبْداللهِ بن مسعود (ڕه زای خوای لێبێت) ، قَالَ: لَعَنَ اللَّهُ الْوَاشِمَاتِ ، وَالْمُسْتَوْشِمَاتِ ، وَالنَّامِصَاتِ ، وَالْمُتَنَمِّصَاتِ ، وَالْمُتَفَلِّجَاتِ لِلْحُسْنِ ، الْمُغَيِّرَاتِ خَلْقَ اللهِ وَمَالِيَ لاَ أَلْعَنُ مَنْ لَعَنَ رَسُولُ اللهِ (صلی الله علیه وسلم) ) البخاري (5931) ، مسلم (2125). واته : عبدالله ى كوڕى مسعود ڕه زاى خوداى په روه ردگارى لێبێت ، ووتى : له عنه تى خوداى په روه ردگار له و ئافره تانه ى كه خاڵ بۆ ئافره تان ده كوتن ، وه له عنه تى خودا له و ئافره تانه ش كه داوا له غه يرى خۆيان ده كه ن بۆ ئه وه ى خاڵيان بۆ بكوتن ، وه له عنه تى خوداى په روه ردگار له و ئافره تانه ى كه داوا له غه يرى خۆيان ده كه ن برۆيان بۆ بكه ن و باريكى بكه ن ، وه له عنه تى خودا له و ئافره ته ى كه داوا له غه يرى خۆى ده كات بۆشايى بۆ بخاته نێو ددانه كانى بۆى باريك و بچوك بكات بۆ جوانى ، ئه م شتانه ده ستكارى كردنى دروست كارى خوداى په روه ردگارن ، ئينجا عبدالله ى كورى مسعود ووتى : چۆن له عنه ت له م ئافره تانه نه كه م كه پێغه مبه رى خودا (صلی الله علیه وسلم) له عنه تى لێكردون .

تێبينى : ئه م جۆره تاوانانه بۆ پياويش حه رامه ئه نجاميان بدات ، به ڵام له سه رده مى پێغه مبه رى خودا (صلی الله علیه وسلم) زياتر ئافره ت ئه م شتانه ى ده كرد ، بۆيه پێغه مبه رى خودا (صلی الله علیه وسلم) باسى ئافره تانى كردووه ، به ڵام ئه و سه رده مه ى كه ئێمه تێداين پياوانيش زۆربه يان ئه م تاوانانه ئه نجام ده ده ن بۆيه ئه وانيش ده گرێته وه ،چونكه ده ستكارى دروستكراوى خوداى په روه ردگار ده كه ن و خۆيان ده شوبهێنن به ئافره تان.

4. غه يبه ت كردن :

تاوانێكى تر كه ئافره تى موسوڵمان تێى كه وتووه ، غه يبه ت كردنه ، ئه م تاوانه حه رامه له سه ر گشت موسوڵمانێكى نێر و مێ ، به ڵام ئه وه ى ده بينرێت و به رچاوه زياتر ئافره تان به م كاره وه خه ريكن ، به ڵگه ش له سه ر حه ڕاميه تى غه يبه ت كردن ئه م ئايه ته پيرۆزه يه ، قال تعالى : ( وَلَا يَغْتَبْ بَعْضُكُمْ بَعْضًاأَيُحِبُّ أَحَدُكُمْ أَنْ يَأْكُلَ لَحْمَ أَخِيهِ مَيْتًا فَكَرِهْتُمُوهُ) (الحجرات:١٢) . واته : خوداى په روه ردگار ده فه رموێت موسوڵمانه كان هه ندێكتان غه يبه تى هه ندێكتان مه كه ن ، ئايه يه كێك له ئێوه پێى خۆشه گۆشتى براكه ى بخوات به مردوويه تى ، جا كه واته ئه گه ر پێتان ناخۆشه گۆشتى براكه تان بخۆن به مردوويه تى ، پێشتان ناخۆش بێت غه يبه ت كردنى كاتێك ئه و زيندووه .

5. نه زه ركردن له گه ڵ ئه و پياوانه ى كه حرامه سه يريان بكات :

تاوانێكى تر كه ئافره تى موسوڵمان تێى كه وتووه ، نه زه ركردنيه تى له گه ڵ ئه و پياوانه ى كه نه زه رى لێ حه رامن ، به به ڵگه ى ئه م ئايه ته پيرۆزه ، قال تعالى : ( وَقُلْ لِلْمُؤْمِنَاتِ يَغْضُضْنَ مِنْ أَبْصَارِهِنَّ ) النور: ٣١ واته : ئه ى (محمد) (صلی الله علیه وسلم) به ئافره ته ئيمانداره كان بڵێ با چاوه كانى خۆيان دابگرن له بينينى پياوى نه زه ر حرام .

تێبينى : ئه و پياوانه ى كه نه زه ريان حه رامه بۆ ئافره تان ، زانايان ده ڵێن : هه ر پياوێ: جائيز بێت بۆ ئافره ت مێردى پێ بكات ، ئه وه نه زه رى ئه م پياوه بۆ ئه م ئافره ته حرامه پێش ئه وه ى مێردى پێ بكات ، بۆ نمونه : كوڕه مام يان كوڕه خاڵ يان كوڕه پور ، ئه مانه نه زه ريان حه ڕامه ، چونكه ئافره ته كه ده توانێت مێرديان پێ بكات ، وه هه روه ها براى مێردى ژنه كه ، كه پێى ده ڵێن شو برا ، ئه مه ش نه زه رى حه ڕامه چونكه له دواى نه مانى مێرده كه ى ده توانێت مێرد به براى مێرده كه ى بكات ، وه هه روه ها مێردى خوشكى ، چونكه هه ر كاتێك ئه و پياوه بمرێت جائيزه بۆ ئافره ت مێرد به و پياوه بكات كه مێردى خوشكى بوو ، كه واته بۆمان ده ركه وت هه ر پياوێك جائيز بێت بۆ ئافره ت مێردى پێ بكات نه زه ركردنى لێ حه ڕامه ، به ڵام هه ر پياوێك حه ڕام بێت بۆ ئافره ت مێردى پێ بكات نه زه ركردنى بۆ حه ڵاڵه ، وه كو باوك و براو مام و خاڵ و برازا و خوشك زاو براى شيرى ... هتد .

6. ته وقه كردن :

تاوانێكى تر كه ئافره تى موسوڵمان تێى كه وتووه ، ته وقه كردنه له گه ڵ ئه و پياوه ى كه نه زه رى لێ حه ڕامه ، به به ڵگه ى ئه م فه رمووده يه ، قال رسول الله: (صلی الله علیه وسلم) [لأن يطعن في رأس أحدكم بمخيط من حديد خير له من أن يمس امرأة لا تحل له] حديث صحيح . واته : پێغه مبه رى خودا (صلی الله علیه وسلم) فه رموويه تى : پياوێ: له ئێوه به ده رزى ئاسن له سه رى بدرێت باشتره له وه ى ده ست بدات له ئافره تێك كه بۆى حه ڵاڵ نه بێت , كه واته هه ر كاتێك ئافره ت ته وقه له گه ڵ پياو بكات ئه ويش له گه ڵ پياوه كه ده بێته شه ريك له تاوانه كه دا،چونكه ئه گه ر ئافره ت ته وقه له گه ڵ پياو نه كات ،پياويش ناتوانێت ته وقه ى له گه ڵ بكات .

7. تێكه ڵى پياوان كردن :

تاوانێكى تر كه ئافره تى موسوڵمان تێى كه وتوه ، تێكه ڵ بونيه تى له گه ڵ ئه و پياوانه ى نه زه ركردنى لێيان حه رامه ، به به ڵگه ى ئه م فه رمووده يه ، (عَنْ أَبِي أُسَيْدٍ الأَنْصَارِيِّ ، عَنْ أَبِيهِ ؛ أَنَّهُ سَمِعَ رَسُولَ اللهِ (صلی الله علیه وسلم) يَقُولُ ، وَهُوَ خَارِجٌ مِنَ الْمَسْجِدِ ، فَاخْتَلَطَ الرِّجَالُ مَعَ النِّسَاءِ فِي الطَّرِيقِ ، فَقَالَ رَسُولُ اللهِ (صلی الله علیه وسلم) لِلنِّسَاءِ : اسْتَأْخِرْنَ ، فَإِنَّهُ لَيْسَ لَكُنَّ أَنْ تَحْقُقْنَ الطَّرِيقَ ، عَلَيْكُنَّ بِحَافَّاتِ الطَّرِيقِ ، فَكَانَتِ الْمَرْأَةُ تَلْتَصِقُ بِالْجِدَارِ ، حَتَّى إِنَّ ثَوْبَهَا لَيَتَعَلَّقُ بِالْجِدَارِ مِنْ لُصُوقِهَا بِهِ) حسنه الالباني في السلسلة الصحيحة ج2 ، ص/511 . واته : باوكى (أسيد) ده ڵێت ، باوكم ئه م فه رمووده يه ى له پێغه مبه رى خودا (صلی الله علیه وسلم) بيستووه كاتێك پێغه مبه رى خودا (صلی الله علیه وسلم) له ده ره وه ى مزگه وت بوو ، بينى پياوان و ئافره تان له ناوه ڕاستى ڕێگادا تێكه ڵى يه كتر ببون ، ئينجا به ئافره ته كانى فه رموو له ناوه ڕاستى ڕێگا دوا بكه ون و دوور بكه ونه وه له پياوه كان ، چونكه بۆ ئێوه نابێت له گه ڵ پياوان له ناوه ڕاستى ڕێگا بڕۆن ، به ڵكو ده بێت به ته نيشت و لايه كى ڕێگاكه دا بڕۆن ، كاتێك ئافره ته كان ئه م ئه مره يان بيست له پێغه مبه رى خودا (صلی الله علیه وسلم) يه كسه ر گوێ ڕايه ڵى بوون و به دوور كه وتنه وه له پياوان ، ئه وه نده له ديوارى ڕێگاكه نزيك بوونه وه ئه و جله ى له به ريان بوو ده نوسا به ديواره كه وه .

8. سه فه ركردن به ته نها و به بێ مه حره م :

تاوانێكى تر كه ئافره تى موسوڵمان تێى كه وتووه ، سه فه ر كردنيه تى به ته نها و ، به بێ ئه وه ى كه سێكى نه زه ر حه ڵاڵى له گه ڵ بچێت : به به ڵگه ى ئه م فه رمووده يه [لَا يحل لامْرَأَة تؤمن بِاللَّه وَالْيَوْم الآخر أَن تُسَافِر سفرا يكون ثَلَاثَة أَيَّام فَصَاعِدا إِلَّا وَمَعَهَا أَبوهَا أَو ابْنهَا أَو زَوجهَا أَو أَخُوهَا أَو ذُو محرم مِنْهَا] رواه البخارى (3/ 274). ، واته : ابو سعيد الخدرى (ڕه زاى خوداى په روه ردگارى لێبێت ) ووتى : پێغه مبه رى خودا (صلی الله علیه وسلم) فه رمووى : حه ڵاڵ نيه بۆ ئافره تێك باوه ڕى به خودا و ڕۆژى دوايى هه بێت سه فه ر بكات بۆ ماوى سێ ڕۆژ يان زياتر به بێ مه حره م ، به ڵكو واجبه ئه م ئافره ته باوكى له گه ڵ بێت ، يان براى ، يان كوڕى ، يان مێردى ، يان مامى ، يان براى شيرى ، وه گشت ئه و كه سانه ى كه نه زه رى لێ حه ڵاڵن ، ئه مانه گشتيان پێيان ده وترێت (محرم) .

9. سه رپێچى و ئازاردانى مێردى :

تاوانێكى تر كه ئافره تى موسوڵمان تێى كه وتووه ، سه رپێچى كردن و گوێڕايه ڵى نه كردنى مێرديه تى له كارى چاك دا ، به ڵام له كارى خراپ دا گوێڕايه ڵى ناكرێت ، به به ڵگه ى ئه م فه رمووده يه ، (قال رسول الله (صلی الله علیه وسلم) لاَ تُؤْذِي امْرَأَةٌ زَوْجَهَا فِي الدُّنْيَا ، إِلاَّ قَالَتْ زَوْجَتُهُ مِنَ الْحُورِ الْعِينِ : لاَ تُؤْذِيهِ ، قَاتَلَكِ اللهُ ، فَإِنَّمَا هُوَ عِنْدَكِ دَخِيلٌ ، يُوشِكُ أَنْ يُفَارِقَكِ إِلَيْنَا) صححه الالباني في السلسلة الصحيحة ج/1 ص/334. واته : پێغه مبه رى خودا (صلی الله علیه وسلم) فه رموويه تى: هيچ ئافره تێك نيه له دونيا دا ئازارى مێرده كه ى بدات ، ئيلا خێزانى ئه م پياوه له حۆريه كانى به هه شت به م ئافره ته ده ڵێت ئازارى ئه م پياوه مه ده خودا بتكوژێت ، واته به دوورت خات له ڕه حمه ت و به هه شتى خۆى ، ئه م پياوه له لاى تۆ ته نها ميوانێكه و نزيكه له تۆ جيا ببێته وه و بگات به لاى ئێمه .

10. شيوه ن و خۆ كوشتن :

تاوانێكى تر كه ئافره تى موسوڵمان تێى كه وتووه ، شيوه ن و خۆ كوشتنه ، به ڵگه له سه ر تاوانى شيوه ن گێڕان و له خۆدان ئه م فه رمووده يه يه ، (قال رسول الله (صلی الله علیه وسلم) لعن الله الخامشة وجهها و الشاقة جيبها و الداعية بالويل و الثبور) صححه الالباني . واته : پێغه مبه رى خودا (صلی الله علیه وسلم) فه رمووى : دوور بێت له ڕه حمه تى خوداى په روه ردگار ئه و ئافره ته ى له كاتى به ڵا و ناخۆشيدا ده م و چاوى داده ڕنێت وه يه خه ى ده دڕێت وه شيوه ن و وه يل و ڕۆ ڕۆ ده كات . وه به ڵگه له سه ر حه ڕاميه تى خۆ كوشتن ئه م فه رمووده يه يه ، قال رسول الله (صلی الله علیه وسلم) : (وَمَنْ تَرَدَّى مِنْ جَبَلٍ فَقَتَلَ نَفْسَهُ فَهُوَ يَتَرَدَّى فِي نَارِ جَهَنَّمَ خَالِدًا مُخَلَّدًا فِيهَا أَبَدًا ومن تحسى سما فقتل نفسه فسمه في يده يتحساه في نار جهنم خالدا مخلدا فيها أبدا ومن قتل نفسه بحديدة فحديدته في يده يتوجأ بها في بطنه في نار جهنم خالدا مخلدا فيها أبدا) متفق عليه . واته : پێغه مبه رى خودا (صلی الله علیه وسلم) فه رموويه تى : هه ر كه سێك خۆى له سه ر چيايه ك فڕێ بداته خواره وه خۆى بكوژێت ئه م كه سه ده چێته ناو ئاگرى دۆزه خ و ئه م جۆره خۆ كوشتنه ى هه رده م بۆ ماوه يه كى درێژ دووباره ده كاته وه ، وه هه ر كه سێك ژه هر بخواته وه خۆى بكوژێت ئه م كه سه له ناو دۆزه خ دا ژه هره كه ى له ده ست دايه و هه رده م ده يخواته وه ، وه هه ر كه سێك خۆى بكوژێت به ئاسنێك ئه م كه سه له ناو دۆزه خ دا ئامێره ئاسنه كه ى له ناو ده ست دايه و هه رده م له زگى خۆى ده دات . وه هه روه ها زۆر تاوانى تر هه يه كه باسيان بكه ين به به ڵگه وه ، به ڵام له به ر درێژبوونه وه ى بابه ته كه ناتوانين گشتيان باس بكه ين به به ڵگه وه ، وه كو : ده نگ ناسك كردنى به رامبه ر به پياوى نامه حڕه م ، وه دڵدارى كردن و هاوڕێيه تى له گه ڵ پياوان ، وه گوێگرتن له مۆسيقا و گۆرانى ، وه چونه لاى جادو گه ر و سحر باز ، كه تاوانێكى زۆر گه وره يه ، وه چونه سه ر گۆڕى پياوچاكان و داواكردن لێيان كه ئه مه ش شركى گه وره يه ، وه بۆن له خۆدان بۆ ناو پياوى نامه حڕام ، وه نينۆك درێژكردن ، وه سه يركردنى مسه لسه لاته كانى ته له فزيۆن ، وه زۆر شتى تر كه خوداى په روه ردگار پێى ڕازى نيه ، له كۆتاييدا داواكارم له خوداى په روه ردگار يارمه تيمان بدات بۆ ئه نجام دانى گشت ووته و كرده وه يه كى چاك ، وه يارمه تيمان بدات بۆ واز هێنان له گشت ووته و كرده وه يه كى خراپ ئامين .

وصلى الله على نبينا محمد وآله وصحبه وسلم

1/ذوالحجة 1433 ه ـ

 1/ذوالحجة 1433 ه ـ 17- 10- 2012 م

ئاماده‌کردنی : مامۆستا هه‌ڵگۆرد مصطفی گه‌ڵاڵه‌یی

له‌بڵاوکراوه کانی په‌رتوکخانه‌ی دێرین له‌سۆران

http://www.fermude.com/fermude%201433/w/fermude%2022.gif