له‌ ڕوانينێكى حه‌رامه‌وه‌ به‌ره‌و توش بوون به‌ نه‌ خۆشى ئايدز.

له ڕوانينێكى حه رامه وه به ره و توش بوون به نه خۆشى ئايدز.


~~~~~~~~~~~~~~~~

ئه م به سه رهاته ڕازى گه نجێكى بێ ئه زموونه ، له ئان وساتى بێ ئاگايدايه و چۆن بۆته نێچيرى
ئافره تێكى به د ڕه وشت، هه ر وه ك به سه ر هاته كه ى به م شێوه يه گێڕايه وه و ووتى:
ڕۆژێك له بازاڕێكى بازرگانى شارى خوبه رى ڕۆژهه ڵاتى سعوديه دا، له قاوه خانه يه ك دانيشتبووم به ده م قاوه خواردنه وه ڕۆژنامه شم ده خوێنده وه ، له ناكاو سه رم به رز كرده وه و ئافره تێكى به ژن وباڵاجوانم (بينى) ومنيش چاوم تێ بڕى تاكو سه رنجى ڕاكێشام ...له هه مان كاتدا ئه ويش سه يرێكى كردم و منيش دڵم بۆى فڕى
بۆيه يه كسه ر هه ستام و شوێنى كه وتم تا بينيم چووه ناو دوكانێكه وه و منيش چاوه ڕێم كرد هه تا هاته ده ره وه ، جا ئه ويش شتێكى له دڵى خۆيدادانابوو ، چونكه هه ر كه هاته ده ره وه ڕووى تێ كردم و به ده سته ناسكه كانى ئيشاره تێكى بۆكردم منيش به بێ ترس چوومه لايه وه ، ووتم :فه رموو، ئه ويش ووتى: ببوره ئايا ده توانى ناونيشان و ژماره ى ته له فۆنه كه تم بده يتێ ...منيش ووتم: ئه ى بۆ نا به سه ر چاوان هه ر به ده م به شێوه ى زاره كى ژماره كه م بۆخوێنده وه و ئه ويش تۆمارى كرد ... ئيتر لێك جيابوينه وه و خواحافيزيمان كرد... پاش ئه وه ى شه و چوومه سه ر جێگاى نوستن هه ر له خه ياڵيى ئه م ئافره ته دابووم و دواى چه ند كاتژمێرێك له چاوه ڕوانى زه نگ لێيدا و منيش ته له فۆنه كه م هه ڵگرت و ئه وه ى چاوه ڕوانم ده كرد ئه وه بوو ...بۆيه هه ر ئه و شه وه تێر گفتوگۆى خۆمان كردوو نهێنى دڵى خۆمان بۆ يه كترى باس كرد ،ئيتر ئه و ووتى: من بازرگانێكى گه وره م و ئيستاش ته ڵاق دراوم ته نها خۆمم
وه ده مه وێت يه كترى ببينين هه ندێك كارى خۆم پێته ... جا ئه وه بوو ڕۆژێكيان ته له فۆنى بۆكردم و ووتى: له فڵان چێشتخانه بتبينم، كارم پێته ئه وه بوو له هه مان چێشتخانه يه كترمان بينى و پاش ئه وه ى جانتاكه ى ده ركردو ڤيزايه كى پله يه كى سه فه رى قاهره ى پێدام و به ناوى خۆشمه وه ده رى كردبوو ... بۆيه پاش 3 ڕۆژ گه يشتمه جێى مه به ست ئه وجێگايه ى كه بۆى ديارى كردبووم كه گوايه بچمه فڵان كۆمپانياو له وێ ئافره تێكى لێيه تا كاره كه ت بۆ ئاسان بكات و له جياتى من ئيمزات بۆ بكات جا ئه وه بوو پاش چه ند كاتژمێرێك گه يشتمه شوێنى مه به ست له وێ چووم پرسيارى ئه و ئافره ته م كرد كه ئه و ناونيشانى پێدابووم، به ڵام چيم بيني، بينيم هه ر هه مان ئافره تى هاوڕێمه كه ئه و ناردمي، زۆرم پێ سه ير بوو ووتم: باشه ئه مه چيه ؟ ووتى: نا هيچ نيه ، به ڵێ خۆمم و كارم پێته ، به ڵام ئه وه ژماره ژوورى فڵانه ئوتێله و بڕۆ له وێ چاوه ڕيم بكه ، ئه وه بوو منيش چووم و چاوه ڕيم كرد، تا له ناكاو ده ركه وت و به جوانترين شێوه خۆى بۆم ڕازاندبووه وه ، لێم هاته پێش و منيش ئه وه ى مه به ستم بوو ئه م كاره بوو ئه نجامم داو ئاره زووى خۆم پێ تێركردو كارى داوێن پيسيم له گه ڵى ئه نجام دا، به ڵام ئه و ئافره ته له ڕاستيدا ئه م كاره ى به من بوو هيچى تر جا ئه وه بوو مۆڵه ته كه ى بۆماوه ى 10 ڕۆژى تر درێژكرده وه و هه ميشه به يه كه وه بوين، تاكو ئه و ڕۆژه ى بڕيارماندا بگه ڕێينه وه ، بۆ وڵاتى خۆمان و ئيتر گه ڕاينه وه و لێك جيا بوينه و......پاش ماوه يه ك ئه وه ڕويدا كه من و براكه م له شارى رياچ تووشى ڕوداوى سه ياره بوين و به و هۆيه وه براكه م دووچارى خوێن به ربوونێكى زۆر بوو ... جائه وه بوو خه ڵكێكى زۆرمان لێ كۆبووه و براكه مان گه يانده نه خۆشخانه ، خێرا داواى خوێنيان كرد منيش زۆر به خۆشحاڵيه وه به په له خوێنم به خشى و چونكه خوێنه كه م هه مان خوێنى براكه م بوو... به ڵام لێره وه چى ڕويدا؟ ئه وه بوو دكتۆره كه به ڕه نگێكى تێك چووه و به شێوه يه كى غه مبارى هاته ده ره وه و هه ر سه رى با ده دا منيش له دڵى خۆمدا ووتم: له وانه يه براكه م مردبێ ،بۆيه چوومه پێش له دكتۆره كه و پێم ووت توخوا دكتوًر چى بووه ؟ براكه م سه لامه ته ، دكتۆره كه ش وه ڵامى دامه وه و ووتى: نا كوڕه كه م مشكيله براكه ت نيه موشكيله ئه وه يه كه توشى نه خۆشى ئايدز بويته و خوێنه كه ت به و نه خۆشيه پيس بووه ...بۆيه له و كاته دا ئاگام به سه ر خۆمه وه نه ماو وه ك هه وره بروسكه ليم بدات ئاوابوو، خۆزگه زه وى شه ق ده بوو منى هه ڵ ده لوشي، بێجگه له وه ش دكتۆره كه هه واڵى ئه وه شى پێدام كه نه خۆشيه كه ت تامردن لێت نابێته وه ...هه ر بۆيه ئه وه بوو دواي2 ڕۆژ له ڕوداوه كه براكه م گيانى سپاردو مرد؟؟!!............جا دواى 10ڕۆژ له مردنى براكه م ئافره ته كه ته له فۆنى بۆ كردم و ووتى: ئه وه تۆ له كوێى ئازيزه كه م، بيرت ده كه م، جا منيش به توڕه ييه وه وه ڵامم دايه وه و ووتم: چيت ده وێت؟ ئه ويش ووتى: ئه وه چيته بۆ ئاواتوڕه يت؟ منيش ووتم: براكه م به ڕوداويێكى دڵ ته زێن مردووه و منيش بۆى دڵ گرانم ، بۆيه ئيستا داواى لێ بوورنت لێ ده كه م كه ئيتر ناتوانم بتبينمه وه ، ئافره ته كه ش ووتى: بۆ؟ هيچ بووه ؟ منيش ووتم : به ڵێ جگه له له ده ست دانى براكه م توشى كێشه يه كى تريش بوومه ئه ويش ئه وه يه كه به نه خۆشى ئايدز خوێنم پيس بووه ، بۆيه ئافره ته كه يه كسه ر زانى و ووتى باشه چۆنت زانى؟ منيش به سه ر هاته كه م بۆباس كرد، ئافره ته كه ش ووتى: باشه تۆ بێجگه له من له هيچ كه سى تر نزيك بويته ته وه ؟ منيش ووتم: نه خه ير، ئينجا لێره وه ئافره ته كه ووتى: به ڵێ ئێستا هه موو هيواو ئاواتم هاته دي، منيش به توڕه ييه وه ووتم : مه به ستت چيه ؟ ووتى : باش بزانه ئه مه ى كه توشت بووه له منه وه بۆت گوێزراوه ته وه و ده شبينى ئه مه يه كه م كه س و كۆتا كه س نابێت كه توشى ئه و نه خۆشيه ى ده كه م باى باى ... پاشان كوڕه ووتى ئێستا له حاڵه تى ده روونى زۆر خراپدام له ته مه نى 32ساڵيدام و ژنم نه هێناوه و له 29ساڵيه وه توشى ئه م نه خۆشيه بوومه (برِوانة: (ثاكيزةيي (240-246
) )

(مافی گشت موسڵمانێکه بۆ سودوه رگرتن و بڵاو کردنه وه ی گشت بابه ته کانی ماڵپه ڕی فه رمووده )


~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~