ڕزق و ڕۆزى دابه‌شكراوه‌، هه‌رده‌بێت پێت بگات له‌كات و شوێنى خۆيدا

ڕزق و ڕۆزى دابه شكراوه ، هه رده بێت پێت بگات له كات و شوێنى خۆيدا


~~~~~~~~~~~~~~~~

عَنْ أَبِى هُرَيْرَةَ (ڕه زای خوای لێبێت) قَالَ: قَالَ: رَسُولَ اللَّهِ (صلی الله علیه وسلم) « اشْتَرَى رَجُلٌ مِنْ رَجُلٍ عَقَارًا لَهُ فَوَجَدَ الرَّجُلُ الَّذِى اشْتَرَى الْعَقَارَ فِى عَقَارِهِ جَرَّةً فِيهَا ذَهَبٌ فَقَالَ لَهُ الَّذِى اشْتَرَى الْعَقَارَ خُذْ ذَهَبَكَ مِنِّى إِنَّمَا اشْتَرَيْتُ مِنْكَ الأَرْضَ وَلَمْ أَبْتَعْ مِنْكَ الذَّهَبَ. فَقَالَ الَّذِى شَرَى الأَرْضَ إِنَّمَا بِعْتُكَ الأَرْضَ وَمَا فِيهَا قَالَ: فَتَحَاكَمَا إِلَى رَجُلٍ فَقَالَ الَّذِى تَحَاكَمَا إِلَيْهِ أَلَكُمَا وَلَدٌ فَقَالَ أَحَدُهُمَا لِى غُلاَمٌ وَقَالَ الآخَرُ لِى جَارِيَةٌ. قَالَ أَنْكِحُوا الْغُلاَمَ الْجَارِيَةَ وَأَنْفِقُوا عَلَى أَنْفُسِكُمَا مِنْهُ وَتَصَدَّقَا »( أَخْرَجَهُ الْبُخَارِيُّ (3472)، ومُسْلِمٌ (4472)).

هاوه ڵى خۆشه ويست (أَبِى هُرَيْرَةَ (ڕه زای خوای لێبێت)
ده فه رمووێت: پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم)
فه رموويه تى: پياوێك خانوويه ك يان (زه وى) له پياوێكى تر كڕى، ئه و پياوه ى كه زه ويه كه ى كڕيبوو گۆزه يه ك (كوپه ) ئاڵتونى له زه وييه كه دا دوزييه وه ، ئينجا ئه و پياوه ى كه زه وييه كه ى كڕيبوو به پياوه فرۆشياره كه ى ووت: ئاڵتوونه كه ت ببه وه له لاى من، چونكه من زه ويم له تۆ كڕيوه نه ك ئاڵتوون، پياوه فرۆشياره كه ش ووتى: من زه ويه كه و ئه وه ى كه تێيدايه به تۆم فرۆشتووه ، پاشان هاتن بۆلاى پياوێك بۆ ئه وه ى كه چاره سه رێكيان بۆ بدۆزێته وه ، پياوه دادوه ره كه ووتى: ئايا منداڵتان هه يه ؟ يه كێكيان ووتى: من كوڕێكم هه يه ، ئه وه ى تريشيان ووتى: منيش كچێكم هه يه ، ئينجا پياوه دادوه ره كه ووتى: كه واته تۆ كچكه بده به كوڕه كه و ئه و ماڵه ش خه رج بكه ن بۆيان، وه خێريشى لێبكه ن.

چه ند سوودو ئامۆژگارييه ك له م چيرۆكه دا.

(1) پێويسته ئه مانه ت و سپارده بگێڕدرێته وه بۆ خاوه نه كه ى، خواى په روه ردگار ده فه رمووێت:( إِنَّ اللَّهَ يَأْمُرُكُمْ أَنْ تُؤَدُّوا الْأَمَانَاتِ إِلَى أَهْلِهَا) )
النساء 58)واته : به ڕاستى خواى گه وره فه رمانتان پێ ده كات كه ئه مانه ت و سپارده كان بگێڕنه وه بۆ خاوه نه كانيان.

(2) قه ناعه ت و ڕازى بوون ماڵ و سه روه تێكه بێكۆتاييه ، وه به خێرو به ره كه ت ده گه ڕێته وه بۆ خاوه نه كه ى.

(3) هه ركه سێك به و به شه ڕازى بێت كه خواى په روه ردگار پێى به خشيوه ئه وا ئه و كه سه ده وڵه مه ند ترين كه سه ، پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم)
فه رموويه تى: (وَارْضَ بِمَا قَسَمَ اللَّهُ لَكَ تَكُنْ أَغْنَى النَّاسِ)( حَسَن: أَخْرَجَهُ التِّرْمِذِيّ فِي السُّنَن (2305)، وَحَسَّنَهُ الشَّيْخ الأَلْبَاني فِي صَحِيح الْجَامِع (100)) واته : وه ڕازيبه به و به شه ى كه په روه ردگار بۆى داناوى ده بيت به ده وڵه مه ندترين خه ڵك، وه به دڵنياييه وه ده وڵه مه ند ئه و كه سه نييه كه ماڵ و سه روه تى زۆرى هه بێت، به ڵكو ده وڵه مه ند ئه وكه سه يه كه ده روونى ده وڵه مه ند بێت.

(4) ڕزقء ڕۆزى دابه شكراوه ، هه رده بێت پێت بگات له كات و شوێنى خۆيدا، پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم)
فه رموويه تى: ( لَوْ أّنَّ اِبْن آدَم هَرَبَ مِنْ رِزْقه كَمَا يَهْرُب مِنْ الْمَوْت لأَدْرَكَهُ رِزْقه كَمَا يُدْرِكهُ الْمَوْت)( صَحِيح: صَحَّحَهُ الشَّيْخ الأَلْبَاني فِي صَحِيح الْجَامِع (5240)، وَفِي سِلسِلة الأحادِيِث الصَحِيحَة (952)) . واته : ئه گه ر ئاده ميزاد ڕابكات له ڕزق و ڕۆزييه كه ى هه روه ك چۆن له مردن ڕاده كات، ئه وا بێگومان ڕزق و ڕۆزييه كه ى ده يگرێته وه هه روه ك چۆن مردن ده يگرێته وه .

(5) پێويسته موسڵمان ڕازى بێت به حه ڵاڵ، وه دوربكه وێته وه له حه رام و هۆكارى خراپ بۆ به ده ست هێنانى ڕزق و ڕۆزى، چونكه به ڕاستى ته نها كرده وه ى چاك وباش هۆكاره بۆ به خته وه رى دونياو دواڕۆژ.

(مافی گشت موسڵمانێکه بۆ سودوه رگرتن و بڵاو کردنه وه ی گشت بابه ته کانی ماڵپه ڕی فه رمووده )


~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~