له كوفره‌وه‌ بۆ ته‌نهاخوا په‌رستی له‌ بێدینیه‌وه‌ بۆ ئیسلام

له كوفره وه بۆ ته نهاخوا په رستی له بێدینیه وه بۆ ئیسلام


~~~~~~~~~~~~

له ژیانی به تاڵه وه بو ژیانی پرمانا

له ڤیلمه وه بۆ عبد الله

ئیستاش ئێوه و كورته چیركی برا تازه كه مان عبدالله(ڤیلم) :

من(ڤیلم ) ئه مه وێت باسی گه را نه وه ی خۆمتا ن بۆ بكه م كه چۆن الله هیدایه تی دام بۆ رێگای الحق= ئیسلام و ئێستا یه كێكم له ئومه تی محمد (علیه صلاة والسلام). باس كردنی ئه م چیرۆكه له وانه یه بۆ زۆر كه س گرنك نه بێت به شێوه یه كی گشتی به ڵام به لای خۆمه وه گرنگیه كی تایبه تی هه یه چونكه ژیانمی به ته واوه تی گۆری له جاهیلیه وه بۆ دینی ئیسلامی پاك و پیرۆز. له گه لم بمیننه وه تا به كورتی شتیكتان له و چیرۆكه ی خۆمتان بۆباس بكه م! ئێمه له ما ڵه وه خانه واده یه كی دیندار نه بوین و كرنگیمان به دین نه ده دا ، دایك و باوكم فێری دین داریان نه ئه كردین و ئازاد بوین له و بواره دا تا كو خومان كه گه وره بوین له ئاینده دا دینێك بۆخۆمان هه ڵبژێرین، به بێ زه خت و ته ئسیری دایك و باوكمان. له قۆناغی خوێندنی بنه ره تیدا له خوێندنگا كتێبی چیرۆكه كانی ئینجیلیان پێ ئه داین تا بیخوێنینه وه له ماله وه فێری دینی نه صرانی ببین، منیش حه زم له و چیرۆكانه ده كرد و ده م خوێندنه وه و به دوای ڕاستیه كاندا ده گه ڕام! هه ندێ جار زۆر بێتا قه ت ئه بوم كه ئه م شتانه م ئه بیست وه كو : گرانی وقات وقری ، شه رو ئاژاوه ،كوشتن و برین،به غیلی و قینه به رایه تی! ئه گه ر بیرم له م شتانه بكردایه ته وه زۆر پێیان بێتاقه ت ده بوم و هه ستم به بێ ده سه ڵاتیم ئه كرد له وشتانه دا. سبحان الله ته ماشاكه من هه مووكات هه ستم ئه كرد كه یه كێك هه یه ده م پارێزێت وپاریزگاریم لێده كات، به ڵام نه م ئه زانی كێیه و چۆن! زۆر عه ودالی ئه وه بوم كه ئه وكه سه یان ئه وشته بدۆزمه وه و ئه وهه سته م بۆ پشت ڕاست ببێته وه ! الله سبحانه تعالی ، هاوڕێكانم ، وه ئه وهاوڕێیانه شم که له گه ڵم بوون له سه ر كارم ، خه ڵكی به گشتی بونه یارمه تی ده رم بون بۆ كردنه وه ی ده رگایه ك به رومدا.... دۆزینه وه ی الله الحمدالله . الله اكبر. هه فته یه ك له مه وپێش هاتم خۆمم ناونوس كردو بوم به ئه ندام له یانه ی (دۆزینه وه ی ئیسلام) دا، له كاتێکدا من كه سێك نیم كه گرنكیه كی ئه وتۆ بده م به یانه و ئه م جۆره سایتانه به ڵام له هه مان كاتدا حه زم به گفتوگۆو وتووێژكردن هه یه . هه ڵسام بابه تێكم دانا به ناوی جوانترین ڕسته چیه به لای ئیوه وه له قورئاندا ؟ خوشك و برا موسوڵمانه كانم زۆر حه زیان ده كرد تابزانن چی ڕێگریم لێده كات تا شایه تمان بهێنم و ببمه موسوڵمان ؟! به ڵام من نه م توانی به شێوه یه كی ڕۆن و ئاشكرا هۆكاره كه یان بۆ باس بكه م، تا ئه وانیش بزانن بۆچی؟! نه سیحه تی زۆریان ئه كردم و بێشنیاریان بۆ ئه نوسیم تا چی بكه م باشه و چی نا تا بتوانم ئاخر هه نگاو بنێم بۆ ناو ئیسلام، پێیان ئه وتم كه چیتر چاوه ڕوان نه بم و شایه تمان بهێنم.
كه بیرم له قسه كانیان ئه كرده وه هه ستم به نائارامیه ك ئه كرد و واده هاته به رچاوم كه ماستاوم بۆبكه ن تا ببمه موسوڵمان به ڵام له هه مان كاتدا ئه شم زانی كه نیه تی ئه وان ئه وه نیه و نیه تیان به س هاوكاری كردنی منه . یه كێك له ئه ندامه كانی ئه م یانه یه به ناوی ابو هه مزه بوو.. وه نامه یه كی تایبه تی بۆناردم له ڕئێی یانه كه وه .پێی وتم كه ئه بینیت كه من حه زم به زانیاری به سود هه یه له باره ی ئیسلامه وه ، پێی وتم ئه گه ر پرسیارێكم هه بو ئه توانم ئاراسته ی ئه وی بكه م و ئه یه وێت هاوكاریم بكات بۆ جواب دانه وه ی پرساره كه م .
له ڕئێی ( ئیم ئیس ئینه وه ) كردمیه هاوڕئێی خۆی و هه ردوكمان كه وتینه قسه كردنێكی خۆش له گه ل یه كدا له باره ی ئیسلامه وه ، من هه ندێ پرسیارم هه بوو لێم كرد و ئه ویش وه ڵامی ئه دامه وه به پێی توانا...پاش قسه كردنێكی زۆر كاته كه مان دره نگ كردو خواحافیزیمان له یه كتر كرد . هه رهه مان شه وه و پاش قسه كردنم له گه ل ابو هه مزه دا ، چوم هه ندێ بابه تی به سودم خوێنده وه له یانه ی(دۆزینه وه ی ئیسلام) و هه ندی په ندی پیشینانم به رچاو كه وت كه وای لێكرم بیربكه مه وه ... بریارم دا كه بچم بنوم... چاوه كانمم داخست وله وكاته دا شتێك پێی وتم كه سبه ینێ به یانی شایه تمان بینم!!! ئه وقسانه هه ر له مێشكمدابون كه سبه ینێ به یانیه كه ی به خه به رهاتم ، یه كه م شت كه بیرم لێكرده وه شایه تمان هێنان بوو.... ده ستم دایه قورئانه كه م و كه وتمه گه ڕان به دوای ئه وڕسته یه دا (شایه تمان) كه چۆن بیڵێم ! به ڵام بێسودبوو ، دوای 10 ده قه گه ڕان به دوایدا هیچم نه دۆزیه وه له وباره یه وه بۆیه بڕیارمدا لاپ تۆپه كه م هه ڵبكه م و بچم بۆ تۆڕی (دۆزینه وه ی ئیسلام) تا بزانم ئه وڕسته یه م بۆ ئه دۆزرێته وه له وی تا بتوانم به شێوه یه كی ڕاست و دروست شایه تمان بهێنم !!! چونكه هێشتا ئه و ڕسته گرنگه م له به ر نه بو تا به بێ گرفت بتوانم بیان خوێنمه وه . به ڵام الحمد لله له تۆڕی (دۆزینه وه ی ئیسلام) توانیم بیدۆزمه وه به دۆزینه وه ی ئه م ڕسته یه زۆردڵ خۆش بووم وه به بێ بیرکردنه وه به چاوکه وتنم به م ڕسته یه دڵم خۆش بوو وه یه کسه ر وتم ! ! ! اشهد ان لا اله الا الله و ان محمد رسول الله، الله اكبر ! بۆیه به وتنی ئه م ڕسته یه زۆر کاری تێکردم من ئه م که سه نیم که پێشتر هه بووم بۆیه من ئێستا موسولمانم و ئیسلام دینمه . خوای گه وره ڕزگاری كردم له نه زانی و له بێدینی. الحمدلله.
ئه وهه سته ی دوێنێ هه م بوو كه شایه تمانم هێنا ناتوانم به پێنوس بینوسم ئه وه نده تایبه تو شازه ... زۆر هه ست به خۆشی ده كه م كه ئێستا موسوڵمانم وا هه ست ده كه م ئه مه سه ره تایه كی تازه یه له ژیانمدا . السلام علیكم ورحمه الله وبركاته . خۆشه ویستانم ئه م چیرۆکه ڕاسته وعه قیقیه رویداوه له (هۆڵندا) به وهیوایه م ببێت به سود بۆهه مووکه سێك . بۆیه ئێمه ش با بزانین سه رکه وتوو سه رفرازیمان دڵ خۆشیمان ته نها ڕه زامه ندی خوا مانه شایتمانی ئێمه هه مووشتێكه وه ئه گه رکارمان به م وشه یه کرد بادڵنیابین ده بین به ئه هلی به هه شت امین.

(نوسین و ئاماده کردنی
ڕێباز دانیشتوی هۆڵندا)

(مافی گشت موسڵمانێکه بۆسود وه رگرتن و بڵاوکردنه وه ی گشت بابه ته کانی ماڵپه ڕی فه رمووده )


~~~~~~~~~~~~~~~~~