ئازاردانی دایك به‌گوێ نه‌کردنی ده‌بێته‌ هۆکار بۆ توڕه‌ بونی خوای په‌روه‌ردگار

ئازاردانی دایك به گوێ نه کردنی ده بێته هۆکار بۆ توڕه بونی خوای په روه ردگار


~~~~~~~~~~~~~~~~~

عَنْ أَبِى هُرَيْرَةَ (ڕه زای خوای لێبێت) قَالَ: قَالَ: رَسُولُ اللَّهِ (صلی الله علیه وسلم ) « كَانَ رَجُلٌ فِى بَنِى إِسْرَائِيلَ، يُقَالُ لَهُ جُرَيْجٌ، وَكَانَ جُرَيْجٌ رَجُلاً عَابِدًا فَاتَّخَذَ صَوْمَعَةً فَكَانَ فِيهَا فَأَتَتْهُ أُمُّهُ وَهُوَ يُصَلِّى فَقَالَتْ يَا جُرَيْجُ، فَقَالَ: يَا رَبِّ أُمِّى وَصَلاَتِى، فَأَقْبَلَ عَلَى صَلاَتِهِ فَانْصَرَفَتْ، فَلَمَّا كَانَ مِنَ الْغَدِ أَتَتْهُ وَهُوَ يُصَلِّى فَقَالَتْ: يَا جُرَيْجُ فَقَالَ يَا رَبِّ أُمِّى وَصَلاَتِى فَأَقْبَلَ عَلَى صَلاَتِهِ فَانْصَرَفَتْ فَلَمَّا كَانَ مِنَ الْغَدِ أَتَتْهُ وَهُوَ يُصَلِّى فَقَالَتْ: يَا جُرَيْجُ، فَقَالَ: أَىْ رَبِّ أُمِّى وَصَلاَتِى، فَأَقْبَلَ عَلَى صَلاَتِهِ فَقَالَتِ اللَّهُمَّ لاَ تُمِتْهُ حَتَّى يَنْظُرَ إِلَى وُجُوهِ الْمُومِسَاتِ، فَتَذَاكَرَ بَنُو إِسْرَائِيلَ جُرَيْجًا وَعِبَادَتَهُ وَكَانَتِ امْرَأَةٌ بَغِىٌّ يُتَمَثَّلُ بِحُسْنِهَا فَقَالَتْ إِنْ شِئْتُمْ لأَفْتِنَنَّهُ لَكُمْ قَالَ: فَتَعَرَّضَتْ لَهُ فَلَمْ يَلْتَفِتْ إِلَيْهَا فَأَتَتْ رَاعِيًا كَانَ يَأْوِى إِلَى صَوْمَعَتِهِ فَأَمْكَنَتْهُ مِنْ نَفْسِهَا فَوَقَعَ عَلَيْهَا فَحَمَلَتْ فَلَمَّا وَلَدَتْ قَالَتْ هُوَ مِنْ جُرَيْجٍ، فَأَتَوْهُ فَاسْتَنْزَلُوهُ وَهَدَمُوا صَوْمَعَتَهُ وَجَعَلُوا يَضْرِبُونَهُ فَقَالَ مَا شَأْنُكُمْ؟ قَالُوا زَنَيْتَ بِهَذِهِ الْبَغِىِّ فَوَلَدَتْ مِنْكَ فَقَالَ: أَيْنَ الصَّبِىُّ؟ فَجَاءُوا بِهِ فَقَالَ: دَعُونِى حَتَّى أُصَلِّىَ فَصَلَّى فَلَمَّا انْصَرَفَ أَتَى الصَّبِىَّ فَطَعَنَ فِى بَطْنِهِ وَقَالَ يَا غُلاَمُ مَنْ أَبُوكَ قَالَ فُلاَنٌ الرَّاعِى قَالَ: فَأَقْبَلُوا عَلَى جُرَيْجٍ يُقَبِّلُونَهُ وَيَتَمَسَّحُونَ بِهِ وَقَالُوا نَبْنِى لَكَ صَوْمَعَتَكَ مِنْ ذَهَبٍ قَالَ: لاَ أَعِيدُوهَا مِنْ طِينٍ كَمَا كَانَتْ فَفَعَلُوا(أَخْرَجَهُ الْبُخَارِيُّ (2482)، ومُسْلِمٌ، (6455)).

هاوه ڵى خۆشه ويست (أَبِى هُرَيْرَةَ (ڕه زای خوای لێبێت) ده فه رمووێت: پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم ) فه رموويه تى: پياوێك هه بوو له ئوممه تانى پێش ئێوه (له به نى ئيسرائيل)، پێى ده ووترا جوره يج، جوره يج پياوێكى خواپه رست بوو، شوێنێكى بۆ خۆى دابين كردبوو (له و شوێنه دا به ندايه تى تێدا ده كرد بۆ خوا) جارێكيان جوره يج نوێژى ده كرد (نوێژى سوننه ت) دايكى هات بۆلاى و پێى ووت: كوڕم جوره يج، جوره يج له دڵى خۆيدا ووتى: په روه ردگار دايكم يان نوێژه كه م، ئينجا نوێژه كه ى هه ڵبژارد (واته : به رده وام بوو له سه ر نوێژه كه ى)، دايكى ڕۆيشت، بۆ به يانى به هه مان شێوه دايكى هاته وه و جوره يج نوێژى ده كرد، پێى ووت: كوڕم جوره يج، ئه ويش ووتى: په روه ردگار دايكم يان نوێژه كه م، ئينجا نوێژه كه ى هه ڵبژارد (به رده وام بوو له سه ر نوێژه كه ى)، دايكى ڕۆيشت، بۆ به يانى به هه مان شێوه دايكى هاته وه و جوره يج نوێژى ده كرد، پێى ووت: كوڕم جوره يج، ئه ويش ووتى: په روه ردگار دايكم يان نوێژه كه م، ئينجا نوێژه كه ى هه ڵبژارد (به رده وام بوو له سه ر نوێژه كه ى)، ئينجا دايكى ووتى: خوايه مه يمرێنه تاكو ڕوخسارى داوێن پيسان ده بينێت، به نى ئيسرائيليه كان كه وتنه باسكردنى جوره يجء به ندايه تيه كه ى، وه ئافره تێك به د ڕه وشت (داوێن پيس) هه بوو كه نموونه بوو له جوانيدا، ئافره ته كه ووتى: ئه گه ر ئێوه بتانه وێ ئه وا من جوره يج له خشته ده به م و توشى فيتنه ى ده كه م، ئينجا ئافره ته كه چوو بۆلاى جوره يج و (ڕێگه ى پێگرت به وه ى كارى داوێن پيسى له گه ڵدا بكات)، به ڵام جوره يج گوێى پێ نه دا، ئافره ته كه ش چوو بۆلاى شوانێك كه ئه و شوانه سه ردانى جوره يجى ده كرد، ئافره ته كه له گه ڵ شوانه كه دا كارى داوێن پيسى كردو سكى پڕبوو (واته : حاميله بوو له و شوانه )، كاتێك كه منداڵه كه ى بوو، ئافره ته داوێن پيسه كه ووتى: ئه م منداڵه له جوره يجه ، ئينجا خه ڵكه كه چوون بۆ لاى جوره يج و ئه و شوێنه ى كه جوره يج به ندايه تى تێدا ده كرد ڕووخانيان وتێكياندا، وه ده ستيان كرد به لێدانى جوره يج، جوره يجى خواپه رست ووتى: چيتانه بۆچى وام لێده كه ن و لێم ده ده ن؟ خه ڵكه كه ش ووتيان: تۆ له گه ڵ ئه م ئافره ته كارى داوێن پيسيت كردووه و منداڵت لێى بووه ، جوره يج ووتى: كوا منداڵه كه ؟ خه ڵكه كه ش منداڵه كه يان بۆهێنا، جوره يج ووتى: وازم لێ بێنن با نوێژ بكه م، پاشان نوێژى كردو كاتێك لێ بووه وه ، هات بۆلاى منداڵه كه و ده ستى هێنا به سكى منداڵه كه داو ووتى: كوڕه باوكت كێيه ؟ منداڵه كه ش هاته زمان و ووتى: فڵانه كه سى شوان، ئينجا خه ڵكه كه ڕوويان كرده جوره يج و ماچيان ده كردو ده ستيان پێدا ده هێناو پاشان خه ڵكه كه به جوره يجيان ووت: شوێنێك (جێگه يه كت) بۆ دروست ده كه ينه وه له ئاڵتون وزيو؟ جوره يج ووتى: نه خێر، به ڵكو وه كو خۆيم بۆ لێبكه نه وه كه له گڵ دروست كرابوو، خه ڵكه كه ش شوێنه كه يان بۆ دروستكرده وه .

چه ند سوودو ئامۆژگارييه ك له م چيرۆكه دا.

(1) وه ڵامدانه وه ى دايك له پێشتره له نوێژى سوننه ت، چونكه وه ڵامدانه وه ى دايك پێويست (واجب)ه ، وه واجب و پێويست پێش سوننه ت ده خرێت .

(2) گيرابوونى پاڕانه وه ى دايك، پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم ) فه رموويه تى:
(ثَلاثُ دَعَوَاتٍ مُسْتَجَابَاتٌ لا شَكَّ فِيهِنَّ: مِنْها: وَدَعْوَةُ الْوَالِدِ عَلَى وَلَدِهِ) صَحيِح: أَخْرَجَهُ أَبُو دَاوُد وَالتِّرْمِذِيّ، وَصَحَّحَهُ الشَّيْخ الأَلْبَاني فِي صَحِيح الْجَامِع (3031) . واته : سێ نزاو پاڕانه وه هه يه وه ڵامدراوه ن هيچ گومانێكى تێدا نييه : له وانه : پاڕانه وه ى دايك له منداڵكه ى يان بۆمنداڵه كه ى.

(3) هه ركه سێك ڕاست بكات له گه ڵ خوادا ئه وا هيچ به ڵاو فيتنه يه ك زيانى پێ ناگه ێنێت.

(4) به هێزى باوه ڕى جوره يج منداڵێكى تازه له دايك بوو دێته قسه به هۆى پاڕانه وه كه ى.

(5) هه ركه سێك له كاتى خۆشيدا خوا بناسێت و به ندايه تى بۆبكات، ئه وا خواى گه وره له كاتى ته نگانه دا به ته نگێه وه دێت .

(6) هه ركه سێك كارى داوێن پيسى و به د ڕه وشتى بكات، ئه وا سومعه و ڕێزو سه نگى نامێنێت له ناو خه ڵكيدا .

(7) تاقيكردنه وه ى خواى په روه ردگار بۆ به نده صاڵحه كان، تاچه نده ئارامگرن به رامبه ر به ناڕه حه تى دونيا، هه روه ك چۆن جوره يجى خواپه رست تاقيكرايه وه به وه ى كه ماڵه كه يان ڕووخاندو تێكيانداو ده ستيان كرد به لێدانى و قسه ى ناشيرين پێى.

(8) نوێژ ته نها تايبه ت نه بووه به م ئوممه ته وه ، به ڵكو ئوممه تانى تريش نوێژيان له سه ر بووه ، به ڵام جياوازى هه بووه له گه ڵ نوێژى ئه م ئوممه ته دا .

(9) مرۆڤى باوه ڕدار له كاتى ناخۆشى و ئازارو په ژاره دا په نا ده بات بۆ نوێژ، خواى په روه ردگار فه رموويه تى: ( وَاسْتَعِينُوا بِالصَّبْرِ وَالصَّلَاةِ )( البقرة 45
)واته : وه پشت ببه ستن به نوێژو ئارامگرتن (بۆگه يشتن به ئامانج)، وه پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم ) ئه گه ر كارێكى ناخۆش و ناڕه حه ت بهاتايه ته پێش ئه وا نوێژى ده كرد ( إِذَا حَزَبَهُ أَمْرٌ صَلَّى ) حَسَن: أَخْرَجَهُ أَبُودَاوُد، وَحَسَّنَهُ الشَّيْخ الأَلْبَاني فِي صَحِيح الْجَامِع (4703) .

(10) له دواى هه موو ناڕه حه تى و ناخۆشييه ك خۆشى و ئاسوده يى به دوادا دێت .

(11) دروسته بيركردنه وه له ناو نوێژدا بۆ وه ڵامى كارى به رژه وه ندى وه ك چۆن: جوره يجى خواپه رست ده ى ووت: په روه ردگار دايكم يان نوێژه كه م، ئينجا نوێژه كه ى هه ڵده بژاردو به رده وام ده بوو له سه ر نوێژه كه ى، وه يان كاتێك نوێژى لێ تێك ده چێت بير له وه بكاته وه ئايا سوژده ى سه هوو ببات يان نا، چونكه له به رژه وه ندى نوێژه كه يه .

(12) فێڵ و نه خشه و پيلانى ئافره تى داوێن پيس زۆر گه وره و مه ترسى داره .

(13) خۆ به كه م زانين و دونيانه ويستى جوره يجى خواپه رست به وه ى كه خه ڵكه كه پێيان ووت: شوێنێك (جێگه يه كت) بۆ دروست ده كه ينه وه له ئاڵتون و زيو؟ جوره يج ووتى: نه خێر، به ڵكو وه كو خۆيم بۆ لێبكه نه وه كه له گڵ دروست كرابوو.

(ئامادەكردن و وەرگێڕانی مامۆستا: أبوبكر أحمد قادر)

(مافی گشت موسڵمانێکه بۆ سود وه رگرتن و بڵاوکردنه وه ی گشت بابه ته کانی ماڵپه ڕی فه رمووده )


~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~