Blogging Gadgets











هۆکاره‌کانی زیاد و که‌م بوونی باوڕ وه‌بدوایدا هۆکاره‌کانی به‌خته‌وه‌ری
سەردان :
٦٢٣٣
     &  
فۆنت :
+
&
-

هۆکاره‌کانی زیاد و که‌م بوونی باوڕ وه‌بدوایدا هۆکاره‌کانی به‌خته‌وه‌ری

بسم الله‌ الرحمن الرحیم

شوكر و ستايش بۆ په‌روه‌ردگارى هه‌موو جيهانيان ، و صه‌ڵات و سه‌لاميش له‌ سه‌ر پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) ، و ئال و به‌يت و هه‌موو هاوه‌ڵانى ... وه‌ پاشان : براى خوێنه‌ر : ئه‌مه‌ى كه‌ له‌ به‌ر ده‌ستى تۆى به‌رێزدايه‌ نووسراوێكى كورته‌ ده‌رباره‌ى هۆكاره‌كانى زيادبوون و كه‌مبوونى باوه‌ڕ ، و به‌دوايدا چه‌ند ڕوونكردنه‌وه‌يه‌ك بۆ كۆمه‌ڵه‌ هۆكارێك كه‌ ده‌بنه‌ هۆى به‌خته‌وه‌رى موسوڵمان له‌ دونياو له‌ دوا ڕۆژيشدا ، داواكارين له‌ خواى په‌روه‌ردگار سوودبه‌خش بێت .

پێشينان و په‌رۆشيان له‌سه‌ر زياد بوونى باوه‌ڕ :

1 ـ ( عمر ) (ڕه‌زای خوای لێبێت) به‌هاوه‌ڵانى ده‌فه‌رموو : (( تعالوا نَزْدَدْ إيماناً )) (رواه ابن أبي شيبة في ( الإيمان : 118) ، و (( المصنف : 11 : 26 ) من طريق ذر بن عبدالله ولم يدرك عمر ) ، واته‌ : وه‌رن با باوه‌ڕمان زياتر بكه‌ين .

2 ـ  وه‌ ( ابن مسعود )  (ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌يفه‌رموو : (( اجلسوا بنا نزدد إيماناً )) ( رواه الإمام أحمد في ( الإيمان ) ، وابن بطة في ( الإبانة : 2 : 846 ) ، والآجري : (114) ، واللالكائي : 5 : 942 ) وقال ابن حجر : إسناده صحيح ( الفتح :1/84 ) ، واته‌ :دانيشن له‌گه‌ڵ يه‌كدا باوه‌ڕمان زياد بكه‌ين ، وه‌هه‌روه‌ها ابن مسعود  (ڕه‌زای خوای لێبێت) له‌كاتى پاڕانه‌وه‌كانيدا ده‌يفه‌رموو : (( اللهم زدني إيماناً ويقيناً وفقهاً )) ( انظر : الإبانة الكبرى لابن بطة ) . واته‌ : خوايه‌ باوه‌ڕ و دڵنيايى و تێگه‌يشتنم زياد بكه‌ .

3 ـ وه‌ ( معاذ )  (ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌يفه‌رموو : (( اجلسوا بنا نؤمن ساعة )) (انظر ( الفتح : كتاب الإيمان ، باب : 1 ) ، و ( ( السنة ، لعبدالله ابن احمد : رقم :797 ) ، وقال الحافظ : إسناده صحيح ، و وصله أحمد وابن أبي شيبة في :( الإيمان ) بسندين : ص 35 ) ، والالكائي : 5 / 943 ) ، و أبو عبيد قاسم بن سلام في : الإيمان ، برقم : 20 ) بسند صحيح ، وقال الألباني في ( شرح العقيدة الطحاوية : ص 343 ) : سنده صحيح . وقال في (الإيمان ) لأبي عبيد بن سلام : إسناده صحيح على شرط الشيخين : ص 24 )) ، واته‌ : دانيشن له‌گه‌ڵ يه‌كدا ساتێ باوه‌ڕ بێنين .

هۆكاره‌كانى زياد بوونى باوه‌ڕ

1 ـ فێربونى زانسته‌ شه‌رعيه‌كان خواى په‌روه‌ردگار فه‌رموويه‌تى : ( إِنَّمَا يَخْشَى اللَّهَ مِنْ عِبَادِهِ الْعُلَمَاء ) ( الفاطر : 28 ) . واته‌ : به‌ڕاستى ته‌نها زانايان له‌خوا ده‌ترسن .

2 ـ خوێندنه‌وه‌ى قورئانى پيرۆز به‌تێفكران و تێڕامان و تێگه‌يشتنه‌وه‌ : ( إِنَّ هَذَا الْقُرْآنَ يِهْدِي لِلَّتِي هِيَ أَقْوَمُ ) ( الإسراء : 9 ) ، واته‌ : به‌ڕاستى ئه‌م قورئانه‌ پيرۆزه‌ ڕێنيشانده‌ره‌ بۆ ڕاسترين كار و كرده‌وه‌ .

4 ـ بيركردنه‌وه‌ له‌ به‌سه‌رهات و ژيانى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم )  .

5 ـ بيركردنه‌وه‌ له‌ به‌سه‌رهات و ژيانى پێشينه‌ و پياو چاكانى ئه‌م ئوممه‌ته‌ .

6 ـ باوه‌ڕ بريتيه‌ له‌چاكه‌ كاريه‌كانى ئاينى ئيسلامى پيرۆز .

7 ـ بيركردنه‌وه‌ له‌ به‌ڵگه‌ و نيشانه‌ گه‌ردونيه‌كان و دروستكراوه‌كانى خواى په‌روه‌ردگار .

8 ـ زيادكردنى په‌رستنه‌كان و كرده‌وه‌ى چاك وه‌كو نوێژه‌كان و زه‌كات و خێركردن و ڕۆژووگرتن و عومره‌كردن و زيكركردن و داواى لێخۆشبوون ، و پاڕانه‌وه‌ و به‌جێهێنانى په‌يوه‌ندى خزمايه‌تى و جگه‌ له‌ مانه‌ش .

9 ـ بايه‌خدان به‌ كرده‌وه‌كانى دڵ له‌ ترسان و خۆشه‌ويستى و ئاواتى ڕزگاربوون و دڵ كزى ( خشوع ) و پشت به‌ستن به‌ خوا و جگه‌ له‌و كرده‌وانه‌ش .

10 ـ چاكه‌كارى له‌ گه‌ڵ به‌نده‌كانى خواى په‌روه‌ردگار .

11 ـ بانگه‌وازكردن بۆ لاى خواى په‌روه‌ردگار به‌دانايى و ئامۆژگارى چاك .

12 ـ فه‌رمانكردن به‌چاكه‌ و نه‌هى كردن له‌ خراپه‌ به‌پێى توانا .

13 ـ دانيشتن له‌ گه‌ڵ چاكه‌كاراندا .

14 ـ دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌و شوێنانه‌ى كه‌ ووته‌ى پڕوپوچ و درۆى تێدا ده‌كرێت .

15 ـ وازهێنان له‌ خواردنى زياد ووته‌ وخه‌وتن  وتێكه‌ڵ بوونى زياد له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا ، جگه‌ له‌ كاتى پێويست نه‌بێت .

16 ـ چاو پاراستن له‌ بينينى نامه‌حره‌م و قه‌ده‌غه‌كراو .

17 ـ خۆپاراستن له‌چاو بوون له‌ ده‌ستى خه‌ڵك .

18 ـ ڕاستگۆيى ، چونكه‌ ڕاستگۆيى ڕێنيشانده‌ره‌ بۆ چاكه‌ .

19 ـ ڕوانين بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ له‌خۆت به‌رزترن له‌ بوارى ئايندا ، وه‌ بۆ ئه‌وانه‌ى له‌ خۆت نزمترن له‌ بوارى دونيادا .

هۆكاره‌كانى كه‌م بوونى باوه‌ڕ

1 ـ نه‌زانين و بێ ئاگايى له‌ زانسته‌ شه‌رعيه‌كان ، هه‌وڵنه‌دان بۆ فێربوونى .

2 ـ بێ ئاگابوون غه‌فڵه‌ت . ( واته‌ :  له‌ ئايينى خواى گه‌وره‌ و قيامه‌ت ) .

3 ـ به‌رهه‌ڵستيكردنى ڕه‌وايى و له‌ بيرچونه‌وه‌ى گه‌وره‌يى خوا و فرمانه‌كانى .

4 ـ كردنى تاوان .

5 ـ حه‌ساده‌ت .

6 ـ هاوڕێى خراپ .

7 ـ شه‌يتان .

8 ـ نه‌فسى به‌دكار و فرمانكه‌ر به‌خراپه‌ .

9 ـ دونيا و فيتنه‌كان .

10 ـ به‌ڕه‌ڵاكردنى چاو له‌ سه‌ير كردنى نامه‌حره‌م و قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان .

11 ـ غه‌يبه‌ت كردن و ووتووێژ و جيدالكردن له‌ سه‌ر شتى ناڕه‌وا و پڕوپوچ .

12 ـ گوێگرتن له‌و شتانه‌ى هۆى توڕه‌يى خواى په‌روه‌ردگارن ، له‌ گۆرانى و مۆسيقا و ووته‌ى درۆ و جگه‌ له‌وانه‌ش .

13 ـ زۆرى خواردن و خواردنه‌وه‌ و خه‌وتن و تێكه‌ڵ بوونى پێويست نه‌بوو .

هۆكاره‌كانى به‌خته‌وه‌رى

1 ـ باوه‌ڕ بوونى ڕاسته‌قينه‌ ، و كرده‌وه‌ى چاك .

2 ـ زۆركردنى يادى خوا و خوێندنه‌وه‌ى قورئانى پيرۆز .

3 ـ زۆرى ته‌وبه‌كردن و داواى لێخۆشبوون .

4 ـ پاڕانه‌وه‌ بۆ چاكه‌ى دواڕۆژ و دونيا .

5 ـ چاكه‌كارى له‌ گه‌ڵ دروست كراوه‌كانى خواى په‌روه‌ردگار ، به‌ ووته‌ و كرده‌وه‌ و هه‌موو چه‌شنه‌ چاكه‌كاريه‌ك له‌ خێر ، و چاكه‌ ، و به‌جێهێنانى په‌يوه‌ندى خزمايه‌تى و ، زيان نه‌گه‌ياندن و سه‌لام كردن ، و ئاشتكردنه‌وه‌ى دوو كه‌س ، و چاككردنه‌وه‌ى نێوانيان .

6 ـ به‌رپه‌رچ دانه‌وه‌ى خراپه‌ به‌ چاكه‌ .

7 ـ كردنى نوێژه‌ فه‌رزه‌كان له‌گه‌ڵ جه‌ماعه‌تى موسوڵمان و له‌ مزگه‌وته‌كاندا .

 8 ـ دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ ته‌نيايى و ده‌ست به‌تاڵى .

9 ـ ئه‌نجام دانى كرده‌وه‌يه‌ك له‌ كرده‌وه‌كان ، يان زانستێ له‌ زانسته‌ به‌سوده‌كان .

10 ـ بايه‌خدان به‌ كرده‌وه‌ى ئه‌مڕۆ و خۆ خه‌ريك نه‌كردن به‌ كرده‌وه‌يه‌ك كه‌ كاتى نه‌هاتبێ .

11ـ باسكردنى نيعمه‌ته‌ ئاشكرا و په‌نهانيه‌كانى خواى په‌روه‌ردگار بۆ شوكرانه‌ بژيركردنى ، نه‌ك بۆ فيززلى و خۆ به‌گه‌وره‌ زانين . 

12 ـ به‌راوردكردنى ناخۆشيه‌كان به‌ نيعمه‌ته‌كانى خواى په‌روه‌ردگار .

13 ـ بيركردنه‌وه‌ له‌ به‌ڵا و موسيبه‌تى كه‌سانى تر بۆ ئه‌وه‌ى به‌ڵا و موسيبه‌ته‌كانى خۆت له‌لا ئاسان بێته‌وه‌ .

14 ـ ڕوانين بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌ خۆت نزمتربێت له‌ بوارى ، دونيا و وه‌ بۆ ئه‌وانه‌ى له‌ خۆت به‌رزترن له‌ بوارى ئايين پابه‌ند بوون پێيوه‌ .

15 ـ قايل بوون و ڕازى بوون به‌وه‌ى كه‌ پێت به‌خشراوه‌ .

16 ـ  خۆپاراستن له‌ چاوبوون له‌ ده‌ستى خه‌ڵكى .

17 ـ چاوه‌ڕوانكردنى پاداشتى خوا له‌ هه‌موو كرده‌وه‌يه‌كى بچوك و گه‌وره‌دا .

18 ـ باوه‌ڕبون به‌ قه‌زا و قه‌ده‌رى خواى په‌روه‌ردگار و مل كه‌چ كردن بۆ خواى به‌توانا له‌ هه‌موو كاره‌كانت .

19 ـ پشت به‌ستن به‌ خواى يه‌كتا ، له‌ گه‌ڵ هه‌موو هۆكارێكى ڕه‌وا و ڕێپێدراو له‌ئاييندا .

20 ـ جێگيركردنى ده‌رون له‌سه‌ر خراپ ترين ئه‌نجام ، بۆ ئه‌وه‌ى مرۆڤ توشى ئه‌نجامى چاوه‌ڕوان نه‌كراو نه‌بێت ، ئه‌گه‌ر ئه‌نجامه‌كان وه‌كو ئه‌وه‌ نه‌بون كه‌ مرۆڤ ئه‌يه‌وێ و چاوه‌ڕێى ده‌كات .

21 ـ ئه‌وه‌ى له‌ ياد بێت دونيا كورته‌ و پێويست ناكات به‌ بێزارى و دڵ ته‌نگى تيايدا .

 22 ـ كه‌مكردنه‌وه‌ى خواردنى زياده‌ و ووته‌ و خه‌وتنى زياد .

23 ـ دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ هه‌ڵچون و هۆكاره‌كانى  .

24 ـ په‌ناگرتن به‌ خواى به‌توانا له‌ شه‌يتانى ده‌ركراو له‌ ڕه‌حمه‌تى خوا و دوركه‌وتنه‌وه‌ له‌ بێزارى و بيردان به‌ گومان و خه‌ياڵاتى پڕوپووچ  .

25 ـ سوربوون له‌ سه‌ردانى حه‌ق به‌هه‌موو خاوه‌ن حه‌قێك .

26 ـ هه‌ستان به‌و كرده‌وانه‌ى پێت ڕاسپێردراوه‌ به‌باشترين شێوه‌ ، وه‌ ته‌واوكردنى هه‌موو كرده‌وه‌يه‌ك يه‌ك به‌ يه‌ك .

27 ـ له‌ يادنه‌چونى ئه‌وه‌ى : كه‌ ووته‌ى خه‌ڵك هيچ زيانێكى نيه‌ گه‌ر مرۆڤ خۆى پێوه‌ خه‌ريك نه‌كات .

28 ـ جێگيركردنى ده‌رون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى : كه‌ ڕازيبوونى خه‌ڵكى ئامانجێكه‌ كه‌س پێى ناگات .

29 ـ له‌ بيركردنى ناخۆشيه‌كانى ژيانى ڕابردوو .

30 ـ دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ حه‌ساده‌ت ، له‌ گه‌ڵ پێخۆش بوونى ئه‌وه‌ى كه‌ بۆ خۆى پێى خۆشه‌ بۆ براكه‌ى له‌ خێر و چاكه‌ .

31 ـ دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ كينه‌ ، و بايه‌خدانت به‌وه‌ى كه‌ ده‌رونت پاك بێ به‌رامبه‌ر به‌ موسوڵمانان .

32 ـ تێكه‌ڵ بوون له‌ گه‌ڵ چاكه‌كاران و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌خراپه‌كاران .

33 ـ بيرخستنه‌وه‌ى ئه‌و شتانه‌ى خواى په‌روه‌ردگار بۆ باوه‌ڕدارانى داناوه‌ له‌ به‌هه‌شتى به‌ريندا.

34 ـ وه‌رگرتنى ڕه‌خنه‌ى بنياتنه‌ر ، و ئامۆژگاريه‌كان و ڕێنمويه‌كان له‌ هه‌موو كه‌سێكه‌وه‌ به‌سنگێكى فراوانه‌وه‌ .

وصلى الله على محمد وعلى آله وصحبه أجمعين

وآخر دعوانا أن الحمد لله رب العالمين

نوسینی محمدبن ابراهیم الحمد .................... وه‌رگێڕانی :مامۆستا عدنان بارام





لەلایەن : gardin
         
بەروار :
٢٠١٣/٠٨/٢١
         
هاووپۆل / بەش : بیروباوەڕی ڕاست

مافی گشت موسڵمانێکه‌ بۆ سود وه‌رگرتن و بڵاو کردنه‌وه‌ی گشت بابه‌ته‌کانی ماڵپه‌ڕی فه‌رمووده‌