قه‌ده‌غه‌لێكراوه‌ كانى ناو نوێژ

قه ده غه لێكراوه كانى ناو نوێژ

1.چاو نوقاندن (تَغْمِيض الْعَيْنَيْنِ):

زۆرێك له زانايان ده فه رموون چاو نوقاندن باش نييه له نوێژدا، چونكه كردارى جوله كه كانه ، (اِبْن الْقَيِّم) ده فه رمووێت: چاو نوقاندن له ڕێ و ڕێبازى پێغه مبه رى خوا(صلی الله علیه وسلم ) نييه ، به ڵام فه رمووده ى ڕاست هه يه له باره ى سه ير كردنى په نجه ى شايه تومان له ته حياتدا، له كۆتاييدا ده فه رمووێ: ئه گه ر شوێنى سوژده سه رنج ڕاكێش بوو وه خشوعى له نوێژدا نه ده هێشت ئه وا چاونوقاندن دروسته (بڕوانه : په ڕتوكى (زاد المعاد (1/383)) .

2- پاك كردنه وه ى شوێنى سوژده (تَسْوِيَةِ التُّرَابِ):

پاك كردنه وه ى شوێنى سوژده كارێكى باش نييه له نوێژدا، پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم )
ڕێگه ى به هيچ كه س نه داوه له نوێژدا بێت و شوێنى سوژده پاك بكاته وه . هاوه ڵى خۆشه ويست (مُعَيْقِيب(ڕه زای خوای لێبێت) ده فه رمووێ: كابرايه ك هاته ناو مزگه وت نوێژى كرد كاتێك كه سوژده ى ده برد شوێنى سوژده ى پاك ده كرده وه ، پێغه مبه رى خوا(صلی الله علیه وسلم )
به كابراكه ى فه رموو: (إِنْ كُنْتَ فَاعِلاً فَوَاحِدَةً)( أَخْرَجَهُ الْبُخَارِيُّ (1207) ومُسْلِمٌ (1221)) .واته : ئه گه ر وات كرد (شوێنى سوژده ت پاككرده وه ) ته نها جارێك به سه .

3- ده ست گرتن له سه ر په راسوو (الاخْتِصَار):

ده ست گرتن له سه ر په راسوو قه ده غه كراوه له نوێژدا، هاوه ڵى خۆشه ويست (أَبُو هُرَيْرَه (ڕه زای خوای لێبێت) ده فه رمووێ: (نَهَى أَنْ يُصَلِّىَ الرَّجُلُ مُخْتَصِرًا)( أَخْرَجَهُ الْبُخَارِيُّ (1220) ومُسْلِمٌ (1218))  واته : پێغه مبه رى خوا(صلی الله علیه وسلم ) ده ست گرتنى له سه ر په راسوو له كاتى نوێژ كردندا قه ده غه كردووه ، پێشه وا النَّوَوِيّ ده فه رمووێ: بۆيه قه ده غه كراوه ، كردارى جووله كه و كردارى ئه و كه سانه يه كه خۆيان به زل ده زاننڕوانه : (شَرْح النَّوَوِيّ عَلى مُسْلِم (5/36)).

4- سه يركردنى ئاسمان (رَفْع الْبَصَر إِلَى السَّمَاءِ):

زۆرێك له خه ڵكى له نوێژدا سه ر به رزده كه نه وه و چاوده گێڕن به ئاسماندا، به ڕاستى ئه م كرداره پێچه وانه ى كردارى پێغه مبه ره (صلی الله علیه وسلم ) وه هه ڕه شه ى توندى له وكه سانه كردووه كه چاوده گێڕن به ئاسماندا، هاوه ڵى خۆشه ويست (جَابِڕ بْن سَمُرَه َ(ڕه زای خوای لێبێت)
ده فه رمووێ، پێغه مبه رى خوا(صلی الله علیه وسلم ) فه رموويه تى: (لَيَنْتَهِيَنَّ أَقْوَامٌ يَرْفَعُونَ أَبْصَارَهُمْ إِلَى السَّمَاءِ فِى الصَّلاَةِ أَوْ لاَ تَرْجِعُ إِلَيْهِمْ) (أَخْرَجَهُ مُسْلِمٌ (965)).واته : كه سانێك هه ن له نوێژدا سه ريان به رز ده كه نه وه و چاو ده گێڕن به ئاسماندا، يان واز دێنن يان خواى گه وره چاوه كانيان لێ ده ستێنێته وه و بۆيان ناگێڕێته وه .

5- ئاوڕدانه وه ولاكردنه وه (الإلتِفَات):

له ناو خه ڵكيدا كه سانێك هه ن كاتێك نوێژ ده كه ن ئاوڕ ئه ده نه وه به لاى ڕاست و چه پدا، وه يان سه يرى سه قفى خانوو مزگه وت ده كه ن، بگره جارى واهه يه بير له چۆنێتى دروستكردنى نه خشء جوانيه كه يشى ده كه نه وه ، پێغه مبه رى خوا(صلی الله علیه وسلم ) ئه م كرداره ى قه ده غه كردووه له نوێژدا وه جه ختيشى له سه ر ئه م قه ده غه كردنه كردۆته وه (بڕوانه : چۆنێتى نوێژى پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم )

له نوسينى زاناى فه رمووده ناس شيَخ (مُحَمَّد نَاصِر الدِّين الأَلْبَاني) )
چونكه خشوع له نوێژدا ناهێلێت، دايكى باوه ڕداران (عَائشَة)(رَضِيَ اللَّه عَنْهَا) ده فه رمووێ: پرسيارم كرد له پێغه مبه رى خوا(صلی الله علیه وسلم ) له باره ى ئاوڕدانه وه و لاكردنه وه له نوێژدا، ئه ويش فه رمووىهُوَ اخْتِلاَسٌ يَخْتَلِسُ الشَّيْطَانُ مِنْ صَلاَةِ أَحَدِكُمْ »( أَخْرَجَهُ الْبُخَارِيُّ (751)) واته : ئاوڕدانه وه دزيه كه شه يتان له نوێژه كه تانى ئه دزێت.

6- باوێشك دان:

هه ندێك له موسڵمانان له ناو نوێژدا ئه گه ر باوێشكى بۆ بێت ئه وا ده مى ده كاته وه و ده نگێكى به رزى لێ ده رده چێت، له ڕاستيدا ئه م كاره زۆر ناشرينه ، هاوه ڵى خۆشه ويست (أَبُو هُرَيْرَة(ڕه زای خوای لێبێت) ده فه رمووێ: پێغه مبه رى خوا(صلی الله علیه وسلم ) فه رموويه تى باوێشك دان له شه يتانه وه يه ، هه ركه سێك باوێشكى هات بابيگێڕێته وه ئه گه ر توانى، چونكه ئه گه ر كه سێك باوێشك بدات وبڵێ(ها) ئه وا شه يتان پێى پێده كه نێت(أَخْرَجَهُ الْبُخَارِيُّ (3289)) دروسته له نوێژدا ئه گه ر باوێشكت هات ده ست بخه يته سه ر ده مت.

7- كۆكردنه وه ى پۆشاك وپرچ:

مه به ست له كۆكردنه وه ى پۆشاك وپرچ پاراستنێتى له بڵاوبونه وه ى له نوێژدا وه يان كۆيان بكاته وه له كاتى سوژده بردندا، زۆريك له موسڵمانان له نوێژدا كاتێك ده چێت بۆ سوژده شه رواڵه كه ى هه ڵده كات پاشان ده چێت بۆسوژده هاوه ڵى خۆشه ويست (اِبْن عَبَّاس(ڕه زای خوای لێبێت)
ده فه رمووێت: پێغه مبه رى خوا(صلی الله علیه وسلم )
فه رموويه تى:( أُمِرْتُ أَنْ أَسْجُدَ عَلَى سَبْعَةِ أَعْظُمٍ وَلاَ أَكُفَّ ثَوْبًا وَلاَ شَعْرًا)( أَخْرَجَهُ الْبُخَارِيُّ (816) ومُسْلِمٌ (1096)) .واته : فه رمانم پێكراوه سوژده به رم له سه ر حه وت ئه ندام، وه نه پۆشاك كۆبكه مه وه نه پرچ، زاناى فه رمووده ناس شيَخ (مُحَمَّد نَاصِر الدِّين الأَلْبَاني) ده فه رمووێ: ئه م نه هى كردنه تايبه ت نييه به كاتى نوێژه وه ، به ڵكو ئه گه ر پۆشاكه كه ى يان پرچى پێش نوێژ كۆ كردبێته وه ، پاشان به و شێوه يه ڕۆيشته نوێژه كه وه ، به هه مان شێوه نه هيه كه ده يگرێته وه ، به بۆچوونى زۆربه ى زانايان، وه جارێكيان پێغه مبه رى خوا(صلی الله علیه وسلم ) پياوێكى بينى پرچى كۆكردبۆوه له پشتى سه رى فه رمووى: نمونه ى ئه م پياوه وه ك كه سێك وايه كه به سترابێته وه و نوێژيش بكات(بڕوانه : چۆنێتى نوێژى پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم )

له نوسينى زاناى فه رمووده ناس شيَخ(مُحَمَّد نَاصِر الدِّين الأَلْبَاني)(114)) .
هه ڵكردنى قۆڵى قه ميس به شێكه له كۆكردنه وه ى پۆشاك، وَاللَّهُ أَعْلَمُ.

8- ڕاخستنى هه ردوو ئانيشك له سوژده :

قه ده غه كراوه له سوژده دا ئانيشك راِبخرێت هه روه ك چۆن سه گ ڕاى ده خات هاوه ڵى خۆشه ويست (أَنَس بْن مَالِك(ڕه زای خوای لێبێت)
ده فه رمووێ: پێغه مبه رى خوا(صلی الله علیه وسلم )
فه رموويه تى: (اعْتَدِلُوا فِى السُّجُودِ، وَلاَ يَبْسُطْ أَحَدُكُمْ ذِرَاعَيْهِ انْبِسَاطَ الْكَلْبِ)( أَخْرَجَهُ الْبُخَارِيُّ (822) ومُسْلِمٌ (1102))
واته : ڕێك ببنه وه له سوژده دا باڵتان ڕامه خه ن وه ك چۆن سه گ باڵى ڕاده خات.

9- قورئان خوێندن له ڕوكوع و سوژده :

قه ده غه كراوه له ڕوكوع وسوژده دا قورئان بخوێنرێت، هاوه ڵى خۆشه ويست (ابْنِ عَبَّاس(ڕه زای خوای لێبێت) ده فه رمووێ، پێغه مبه رى خوا(صلی الله علیه وسلم )
فه رموويه تى: (أَلاَ وَإِنِّى نُهِيتُ أَنْ أَقْرَأَ الْقُرْآنَ رَاكِعًا أَوْ سَاجِدًا...)( أَخْرَجَهُ مُسْلِمٌ (1074)) واته : ئاگادار بن من ئه وه م لێ قه ده غه كراوه له ڕوكوع و سوژده دا قورئان بخوێنم، زاناى فه رمووده ناس شێخ (مُحَمَّد نَاصِر الدِّين الأَلْبَاني) ده فه رمووێ: ئه م قه ده غه كردنه گشتى يه ، واته نوێژى فه رزو سوننه ت ده گرێته وه (بڕوانه : چۆنێتى نوێژى پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم )

له نوسينى زاناى فه رمووده ناس شيَخ(مُحَمَّد نَاصِر الدِّين الأَلْبَاني)(114))
پێغه مبه رى خوا(صلی الله علیه وسلم ) فه رموويه تى: له ڕوكوعدا گه وره يى په روه ردگارتان ده رببڕن، وه له سوژده دا زۆر له په روه ردگارتان بپاڕێنه وه .

10- جوڵاندنه وه ى زۆر:

زانايان پێيان باش نييه زۆر جوڵه كردن له نوێژدا، چونكه جوڵانه وه ى زۆر خشوع له نوێژدا ناهێڵێت، هاوه ڵى خۆشه ويست(جَابِر بْن سَمُرَة(ڕه زای خوای لێبێت) ده فه رمووێت: له نوێژدا زۆر جووڵه جووڵمان ده كرد پێغه مبه رى خوا(صلی الله علیه وسلم ) بينيمانى پاشان فه رمووى: ئه تان بينم ده ستان به رز ده كه نه وه و زۆر ده جوڵێنه وه له نوێژدا ئايا بۆ جوان ناوه ستن و به هێمنى نوێژه كانتان ناكه ن هه روه ك چۆن مه لائكه ته كان ده وه ستن و خواپه رستى ده كه ن؟ صه حابه كانيش (ڕه زاى خوايان لێبێ) فه رموويان ئه ى پێغه مبه رى خوا(صلی الله علیه وسلم ) چۆن مه لائكه ته كان ده وه ستن بۆ خواپه رستى ئه ويش فه رمووى: به ڕيز ده وه ستن و ڕيزه كانيان ڕێك ده خه ن (أَخْرَجَهُ مُسْلِمٌ (967)) به ڵام ئه وه ى ئاشكرايه له ناو موسڵماناندا كه سانێك هه ن كاتێك كه نوێژ ده كه ن زۆر ده جوڵێنه وه جا هه يه پۆشاكه كه ى ڕێك ده خات، يان ده ست به ده م و چاويدا دێنێت، بگره جارى واهه يه په نجه ش ده كرێت به ناو لوتدا له ڕاستيدا ئه م كارانه هه موويان ناشيرينء قێزه ونن به تايبه تى په نجه كردن به لوتدا، چونكه ئم كاره ئه گه ر كه سێك له نوێژيشدا نه بێت كارێكى ناشيرينه چ جاى له نوێژدا به رامبه ر په روه ردگار وه ستاوه .

11- پۆشاك به سه ر شاندا:

هاوه ڵى خۆشه ويست (أَبُو هُرَيْرَة(ڕه زای خوای لێبێت) ده فه رمووێت: پێغه مبه رى خوا(صلی الله علیه وسلم ) قه ده غه ى كردووه كه سێك نوێژ بكات و پۆشاكه كه ى بدات به سه رشانيدا، واته : قۆڵى لێوه ده رنه كات(حَسَن: أَخْرَجَهُ أَبُودَاوُد (643) وحَسنهُ الشَّيْخ الأَلْبَاني فِي صَحِيح الْجَامِع (6883)) .

12- له به ر كردنى پۆشاكى ته نك:

پێويسته باوه ڕدار له كاتى نوێژدا پۆشاكێك له به ر بكات كه عه وره تى دابپۆشێت، وه له به ر كردنى پۆشاكى ته نك له نوێژدا قه ده غه كراوه چونكه خۆشوبهاندنه به كردارى هاوبه ش بڕيارده ران، پێويسته باوه ڕدار خۆى نه شوبهێنێ به هاوبه ش بڕيارده ران، په روه ردگار فه رمانى كردووه له كاتى ئه نجامدانى نوێژدا پۆشاكێك له به ر بكه ين جوان بێت وعه وره ت دابپۆشێت(بڕوانه : مُخْتَصَر تَفْسِيرُ اِبْن كَثِير (1/390)).

13- تێپه ڕ بوون به به رده م نوێژدا:

باوه ڕدار پێش ئه وه ى نوێژ بكات پێويسته به ربه ستێك بۆخۆى دابنێت تاوه كو هيچ شتێك نوێژه كه ى پێ نه بڕێت، پێغه مبه رى خوا(صلی الله علیه وسلم ) هه ڕه شه ى توندى له و كه سانه كردووه كه به به رده م كه سێكدا تێ ده په ڕن نوێَژ ده كات، هاوه ڵى خۆشه ويست (أَبُو جُهَيْم(ڕه زای خوای لێبێت) ده فه رمووێ: پێغه مبه رى خوا(صلی الله علیه وسلم ) فه رموويه تى: ئه گه ر ئه و كه سه ى به به رده م نوێژێكدا تێده په ڕێت بزانێت چه نده تاوانى له سه ره ئه وا ئه گه ر (چل) بوه ستايه زۆر بۆى باشتر بوو له وه ى كه به به رده م ئه و نوێژه دا بڕوات، هاوه ڵه كان (ڕه زاى خوايان لێ بێت) ده فه رموون: نازانين مه به ستى پێغه مبه رى خوا(صلی الله علیه وسلم ) (چل ڕۆژ بوو يان چل مانگ يان چل ساڵ بوو) (أَخْرَجَهُ الْبُخَارِيُّ (510) ومُسْلِمٌ (1132)).

(ئاماده کردنی مامۆستا ابوبکراحمد)