Blogging Gadgets











چه‌ند ئامۆژگاريه‌ك بۆ خوشكان
سەردان :
٣٢٣٢
     &  
فۆنت :
+
&
-

 چه‌ند ئامۆژگاريه‌ك بۆ خوشكان

بسم اللە الرحمن الرحیم

الحمد لله رب العالمين والصلاة والسلام على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين، وبعد:                          

(فذكِرْ إ نْ نفعت الذَّكري) (سيذكرُ من يخشي) ( ويتجنبها الأشقي)

پێشه‌كى

خوێنه‌رى خۆشه‌ويست من نه‌مويست له‌م چه‌ند ئامۆژگاريه‌دا به‌سه‌رهاتى داماوه‌كانى دونيا بگێڕمه‌وه‌، هه‌روه‌ها نه‌مويست به‌شێوه‌ى (منهج البحث) دايڕێژم، چونكه‌ چه‌ند ئامۆژگاريه‌ك وه‌كو دياريه‌ك پێشكه‌شى ده‌كه‌م بۆ ئه‌و ئافره‌تانه‌ى كه‌خاوه‌ن بيرو هۆشن بۆ ئه‌وانه‌ى كه‌ چاويان به‌سه‌ر هه‌ردێڕكدا يان ئامۆژگاريه‌كدا ده‌چێت تێڕامانێك تێدا ده‌كه‌ن بۆ ئه‌و خوشكانه‌ى كه‌ ده‌يانه‌وێ به‌پاكى به‌چاكى بژين له‌ژياندا پێشينانى عه‌ره‌ب وتويانه‌: (العاقل تكفيه الإشارة) كه‌سى ژير هێمايه‌كى به‌سه‌ بۆ تێگه‌يشتن

ئامۆژگارى يه‌كه‌م

خوشكى به‌ڕێزم:

 گه‌وره‌ترين باسێك كه‌شايسته‌ بێت مرۆڤـ بيزانێت و تێى بگات ئه‌وه‌يه‌ كه‌بزانێت بۆچى دروست كراوه‌؟ چ مه‌به‌ستێك هه‌يه‌ له‌دروست بوونى مرۆڤـ؟ خواى گه‌وره‌و ميهره‌بان هه‌مووانى دروست كردووه‌ به‌ پياوان و ئافره‌تانه‌وه‌ بۆ په‌رستنى خۆى ته‌نانه‌ت جنۆكه‌كانيش، هه‌روه‌ك خوداى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ : (وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالْإِنسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ) [الذاريات: 56] . كه‌واته‌: دياره‌ وشه‌ى عيباده‌ت ئه‌وه‌ ده‌گه‌يه‌نێ كه‌كارێك بكه‌ين له‌ژيانى ڕۆژانه‌ماندا ببێته‌ جێى ڕه‌زامه‌ندى په‌روه‌ردگارمان، به‌ڵام ئايا له‌په‌رستنى خودايه‌ كه‌ ئافره‌ت زۆربه‌ى كاته‌كانى له‌به‌ر ئاوێنه‌دا بباته‌ سه‌ر يان سه‌رقاڵى په‌يوه‌ندى وه‌رگرتن بێ ، يان ته‌ماشاى هه‌موو زنجيره‌ فليمه‌كانى ڕاگه‌ياندن بێت، يان........ بێگومان نه‌خێر جا پێويست ده‌كات خوشكى موسڵمان بيرێك له‌خۆت بكه‌يته‌وه‌.

خوشكى موسڵمان:

 ڕوونه‌ له‌لاى هه‌ريه‌ك له‌ئێمه‌ كه‌هيچ خانويه‌ك نييه‌ ئيلا ده‌بێت چه‌ند كۆڵه‌كه‌يه‌ك ڕايگرتبێت، وه‌ كۆڵه‌كه‌ى ئايينى ئيسلام نوێژه‌كانه‌ خوشكى به‌ڕێزم سوربه‌ له‌سه‌ر جێ  به‌جێ  كردنى نوێژه‌كانت له‌ كاتى خۆيدا به‌ له‌ خوا ترسانه‌وه‌ نوێژه‌كانت به‌جێ بهێنه‌ له‌ واتاكانى نوێژو ويرده‌كانى خۆت تێبگه‌يه‌نه‌ تا ده‌توانى وريابه‌ له‌وانه‌ نه‌بيت كه‌ په‌روه‌ردگار باسيانى كردووه‌ و لۆمه‌يان ده‌كات له‌ نوێژه‌كانياندا ته‌مبه‌ڵى ده‌كه‌ن ..  ( الَّذِينَ هُمْ عَن صَلَاتِهِمْ سَاهُونَ ) [الماعون: 5] .

خوشكى ئازيزم: خوشكى به‌ڕێزم:

هيچ گومانێكى تيدا نی يه‌ كه‌بنچينه‌ى هه‌موو خراپه‌يه‌كى ڕه‌وشتى ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ تێكه‌ڵ بوونى ئافره‌تان و پياوانى نامه‌حره‌م سه‌ره‌تايه‌كه‌ بۆ ده‌رئه‌نجامێكى تاريك و به‌ئازار ده‌رئه‌نجامێك كه‌هه‌مووان وه‌ك موسڵمان پێى ناڕازيبين، پێغه‌مبه‌رى سه‌روه‌رمان ده‌فه‌رموێ :   (ألا لا يخلون رجل بامرأة إلا كان ثالثهما الشيطان) (رواه الترمذى وصححه الألبانى في: صحيح الجامع الصغير: 2546) . واته‌: هيچ كاتێك پياوێكى نامه‌حره‌م له‌گه‌ڵ ئافره‌تێكدا كۆنابێته‌وه‌ له‌جێگه‌يه‌كدا إلا شيطان سێهه‌ميانه‌.

خوشكى به‌ڕێزم:

 وريابه‌ سه‌رپێچى فه‌رمانى پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) نه‌كه‌يت، وه‌ ئه‌وه‌ش بزانه‌ كه‌ ئاگرى دۆزه‌خ به‌خۆشى وئاره‌زوو ده‌ور دراوه‌:(وحفت النارُ بالشهوات) (رواه الترمذى وصححه الألبانى في: صحيح الجامع الصغير: 3147) .و اته‌: ئاگرى دۆزه‌خش به‌ به‌خۆشى وئاره‌زوو ده‌ور دراوه‌ .

خوشكى به‌ڕێزم:

 باهه‌ست به‌وه‌ بكه‌ين كه‌ له‌ش ساغى نيعمه‌تى په‌روه‌ردگاره‌ و ساغى ئه‌ندامه‌كانى له‌ش نيعمه‌تێكى گه‌وره‌يه‌، جا باوريا بين له‌حه‌رامدا به‌كارى نه‌هێنين، ئايا خوشكى به‌ڕێزم ديقه‌تى كوێرت داوه‌ ڕۆژێ له‌ ڕۆژان تاوه‌كو نيعمه‌تى چاوت بير كه‌وێته‌وه‌؟!

ئايا ديقه‌تى كه‌ڕو لاڵێكت داوه‌ تاوه‌كو هه‌ست به‌نيعمه‌تى زمان وبيستن بكه‌يت؟!

خوداى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێ : (وَلاَ تَقْفُ مَا لَيْسَ لَكَ بِهِ عِلْمٌ إِنَّ السَّمْعَ وَالْبَصَرَ وَالْفُؤَادَ كُلُّ أُولـئِكَ كَانَ عَنْهُ مَسْؤُولاً) [الإسراء: 36].كه‌واته‌ پرسيارت لێ ده‌كرێ به‌رامبه‌ر بيستن وبينين ئه‌و دڵه‌ى كه‌هه‌ڵت گرتووه‌، جا خوشكى به‌ڕێزم گوێكانت بپارێزه‌ له‌ گۆرانى پڕوپوچ و له‌و قسه‌و قسه‌ڵۆكانه‌ى كه‌ هيچ سودێك به‌ مرۆڤـ ناگه‌يه‌نن، به‌ڵكو زۆربه‌ى له‌وانه‌يه‌ تاوانيش بێت، خوشكى به‌ڕێزم چاوت بپارێزه‌ له‌و كه‌ناڵانه‌ى كه‌دوورن له‌ هه‌موو ڕه‌وشت و ئاكارى مرۆڤايه‌تی ، خوشكى به‌ڕێزم هه‌ندێ جيگا هه‌يه‌ وريا به‌ تيايدا نه‌وه‌ستى يان بۆى نه‌چى كه‌جێگه‌ى گومانى خه‌ڵكيه‌ يان ئافره‌تى به‌د ڕه‌وشت و پياوانى گورگ ئاسا له‌و جێگايه‌دا كۆده‌بنه‌وه‌ !!!

خوشكى موسڵمان:

 شه‌پۆلى داب و نه‌ريتى غه‌رب زۆر به‌تين به‌ره‌و كۆمه‌ڵگاى موسڵمان دێت يه‌كێك له‌و به‌ڵا گه‌ورانه‌ ئه‌وه‌يه‌ كه‌ ئافره‌تان پانتۆڵ له‌پێ  ده‌كه‌ن وه‌ك ده‌بينرێ چۆن له‌بازاڕ و خوێندنگاو شوێنه‌ گشتييه‌كان گه‌نجى موسڵمانى پێ گومڕا ده‌كه‌ن ته‌نانه‌ت هه‌ندێ گه‌نجان له‌به‌ر ئه‌م دياريده‌يه‌ ناتوانن په‌يوه‌ست بن به‌ ئايينه‌وه‌ هه‌روه‌كو خۆيان ده‌يانه‌وێ ئايا ده‌ته‌وێ ببى به‌ به‌ربه‌ستێك له‌ئايينى په‌روه‌ردگار؟ پاشان ده‌بێت بير له‌و ڕۆژه‌ بكه‌يته‌وه‌ كه‌ هه‌ريه‌ك به‌ته‌نها ڕووبه‌ڕووى خوداى په‌روه‌ردگار ده‌بێته‌وه‌ وه‌ڵام ئاماده‌ بكه‌ين بۆ ئه‌و ڕۆژه‌.

خوشكى به‌ڕێزم:

 پانتۆڵ له‌چه‌ند ڕوويه‌كه‌وه‌ حه‌رامه‌، زانايان فه‌توايان داوه‌ به‌حه‌رامى پانتۆڵ بۆ ئافره‌تان، چونكه‌:

  يه‌كه‌م: خۆ شوبهاندنه‌ به‌ پياوان، چونكه‌ پانتۆڵ له‌سه‌ره‌تاو بنچينه‌دا پۆشاكى پياوانه‌.      

دووه‌م: خۆ شوبهاندنه‌ به‌ كافران، چونكه‌ پانتۆڵ له‌ سه‌ره‌تاو بنچينه‌دا پۆشاكى كافرانه‌.

سێهه‌م: سه‌رنجى پياوان راده‌كێشێت وتوشى فيتنه‌يان ده‌كات.

چواره‌م: نابێ ئه‌و حيجابه‌ يان ئه‌و جله‌ى له‌به‌رى ده‌كه‌ى ته‌نك بێت به‌ شێوه‌يه‌ك كه‌ پێستى ئافره‌ته‌كه‌ ده‌ربخات ئه‌وا ديسان ده‌بێته‌ كۆسپێك له‌ كۆسپه‌كان له‌به‌ر ديندارى گه‌نجان وتوشى گوناه كردنيان ده‌كه‌يت.

خوشكى به‌ڕێزم:

 ده‌بێت ئه‌وه‌ بزانيت كه‌ ده‌بيت به‌ خێزانى پياوێك يان خێزانى پياوێكى جا چ  پێويست ده‌كات تۆ جوانى خۆت بۆ خه‌ڵكى ده‌رخه‌يت؟!!! وخه‌ڵكى كه‌سانى وه‌كو گورگى تێدايه‌ كه‌ به‌ ده‌ورى ناموسى خه‌ڵكى دا ده‌گه‌ڕێن له‌ كه‌دارى بكه‌ن وه‌ك ده‌بيسترێ له‌ هه‌ندێ شارو شارۆچكه‌كان!!!

پێنجه‌م: نابێ ئه‌و جل وبه‌رگه‌ ته‌سك بێت له‌شى ئافره‌تى تێدا ده‌ركه‌وێ به‌رزو نزمێكانى له‌شى ئافره‌ت ده‌ركه‌وێ.خوشكى به‌ڕێزم: پێغه‌مبه‌رى خودا  ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )باسى دوو كۆمه‌ڵ ده‌كات كه‌ له‌ سه‌رده‌مى خۆيدا نه‌بوون و نه‌يانى بينيوه‌،  به‌ڵام دێن وپه‌يدا ده‌بن، ده‌فه‌رمێت: كۆمه‌ڵه‌ى دووهه‌ميان ئه‌و ئافره‌تانه‌ن: (نساءٌ كاسيات عاريات مائلات مميلات لا يدخلن الجنة ولايريحون ريحها وإن ريحها بعد من مسيرةِ كذاوكذا) (رواه مسلم، وانظر: صحيح الجامع الصغير: 3799).  واته‌: كۆمه‌ڵه‌ ئافره‌تانێكن كه‌جليان له‌به‌ردايه‌ به‌ڵام ڕووتن(يان ته‌سكه‌ يان كورته‌ يان ته‌نكه‌) له‌نجه‌ولار ده‌كه‌ن ولاده‌رن و خه‌ڵكى له‌ڕێ لاده‌ده‌ن ئه‌وانه‌ ناچنه‌ به‌هه‌شته‌وه‌، وه‌ ته‌نانه‌ت بۆنى به‌هه‌شتش ناكه‌ن هه‌رچه‌نده‌ بۆنى به‌هه‌شت ئه‌وه‌نده‌ وئه‌وه‌نده‌ ده‌ڕوات.

شه‌شه‌م: نابێت ئه‌و جل وبه‌رگه‌ به‌ جۆرێك بێت وه‌كو جلى بێ باوه‌ڕان بێت له‌ شێواز و دوورينى وزياد و كه‌مى وڕه‌نگی، چونكه‌ وه‌ك پێشتر باسمان كرد هێمايه‌كه‌ بۆ خۆشه‌ويستى موسڵمان بۆ بێ باوه‌ڕان ئه‌مه‌ش حه‌رامه‌ له‌ ئايينى پيرۆزدا.

حەفتەم : نابێت وه‌كو جلى پياوان وابێت يان ئافره‌تان ده‌بێت جليان جياواز بێت له‌ پياوان، كه‌واته‌ هه‌ندێ جل تايبه‌تن به‌ ئافره‌تانه‌ وه‌كو كراس و مه‌كسى وكه‌وا و عاباو جبه‌ وحيجاب. وهه‌ندێ جل هه‌ن تايبه‌تن به‌ پياوانه‌وه‌ وه‌كو قات و پانتۆڵ وچاكه‌ت و….نابێت ئافره‌تان جلى پياوان له‌به‌ر بكه‌ن، ئايا خوشكى به‌ڕێزم عابه‌كه‌ت به‌م شێوه‌يه‌يه‌ يان بوو به‌مانتۆ؟ دڵنيابه‌ گه‌ر عه‌بات بوو به‌ (مانتۆ) ئه‌وا هه‌نگاو هه‌نگاو شه‌يتان به‌ره‌و هه‌ڵدێرت ده‌بات.

خوشكى به‌ڕێزم:               

وريا بين كه‌ ته‌ڵه‌كه‌ى شه‌يتان زۆر زۆره‌ به‌ڵام بۆ هه‌موو گۆڕانێك سه‌ره‌تايه‌ك هه‌يه‌، وه‌زۆربه‌ى دوور كه‌وتنه‌وه‌ له‌ ئايين په‌يوه‌ست بوون به‌ ئاستى ئيسلامى پيرۆز له‌ بير كردنه‌وه‌يه‌كدا ڕوو ده‌دات چۆن سه‌ره‌تاى هه‌ر لافاوێك دڵۆپه‌ ئاوێكه‌ . ئاواهاش سه‌ره‌تاى سفور بوونى ئافره‌ت له‌ بيردا هاتنێكه‌وه‌يه‌.

خوشكى ئيماندارم:

 په‌يوه‌ست به‌ به‌ حيجابه‌كه‌ته‌وه‌، چونكه‌ ناسنامه‌يه‌كه‌ بۆ تۆ، به‌ڵێ ناسنامه‌ى ئافره‌تانى به‌ڕه‌وشت و ئايين په‌روه‌ره‌ . خوشكى ئيماندارم ئه‌و قۆناغانه‌ى كه‌ مرۆڤــ پێيدا تێده‌په‌ڕێ چوار قۆناغه‌ يه‌كه‌م قۆناغ ئه‌م دنيايه‌يه‌ كه‌تێيدا ده‌ژيت، پاشان قۆناغى ناو گۆڕ وژيانى ناو گۆڕ، پاشان ژيانى مه‌حشر گۆڕه‌پانى مه‌حشركه‌ فريشته‌كان هه‌مووى تێيدا كۆده‌بێته‌وه‌، خوداى گه‌وره‌ خه‌ڵكى تێيدا محاسبه‌ ده‌كات ولێ پرسينه‌وه‌ ده‌كرێ پاشان يان به‌هه‌شتى پان وبه‌رينه‌ يان ئاگرى دۆزه‌خ په‌نامان هه‌ر خودايه‌، خواى گه‌وره‌ من وخوێنه‌رى ئه‌م چه‌ند لاپه‌ڕه‌يه‌ به‌به‌هه‌شتى پان و به‌رين شاد بكات .

به‌ڵام خوشكى ئيماندار:

 دڵنيابه‌ كه‌دونيا تاقيكردنه‌وه‌ى تێدايه‌ خۆشێكانى قۆناغه‌كانى قه‌بر ومه‌حشرو به‌هه‌شت ڕاوه‌ستاون له‌سه‌ر گوێڕايه‌ڵى كردنت بۆ په‌روه‌ردگارت، خوداى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمێت: (الَّذِى خَلَقَ الْمَوْتَ وَالْحَيَاةَ لِيَبْلُوَكُمْ أَيُّكُمْ أَحْسَنُ عَمَلاً وَهُوَ الْعَزِيزُ الْغَفُورُ) [الملك: 2] . خودا ژيان ومردنى دروست كردووه‌ تاكو به‌نده‌كانى تاقى بكاته‌وه‌ وكێ كرده‌وه‌ى باشترين ده‌كات وگوێڕايه‌ڵى خواى گه‌وره‌يه‌ جا ئه‌گه‌ر له‌دونيا وه‌ڵامى ئايينى په‌روه‌ردگارت نه‌دايه‌وه‌ دڵنيابه‌ كه‌ژيانى ناو گۆڕ سزايه‌و تاريكييه‌ له‌گۆڕه‌پانى مه‌حشردا شه‌رمه‌زارى و ڕيسواييه‌ شه‌كه‌ت و ماندوێتييه‌ له‌دواى مه‌حشر به‌ره‌و خه‌شم وتوڕه‌ بوونى خودا ده‌بێت كه‌ ئاگرى دۆزه‌خه‌. جا خوشكى به‌ڕێزم چاكه‌كاربه‌و خۆت بپارێزه‌ تاوه‌كو پارێزراو بيت له‌ هه‌موو ناهه‌موارێك له‌ڕاستێكانى دونياى غه‌يبدا ڕووده‌دات كه‌ توشى تاوان باران دێت له‌ دواى به‌هارو جوانى و گوڵى گه‌نم وهه‌ڵوه‌رينى.             

خوشكى به‌شه‌رم وحه‌يا:

وريابه‌ له‌و مۆبايله‌ى كه‌ هه‌ڵى ده‌گريت يا ئه‌و (تلفون)ه‌ى كه‌له‌ماڵه‌وه‌يه‌ به‌ڕاستى ئافره‌تانێكى زۆرى به‌ره‌و هه‌ڵدێر بردووه‌ ئابڕوى چه‌نده‌ها بنه‌ماڵه‌ى بردووه‌ سه‌رى چه‌نده‌ها سه‌ربه‌رزى سه‌رشۆڕ كردووه‌، چه‌نده‌ها كچان توشى شه‌رمه‌زارى كردووه‌ تاوه‌كو وايان لێ هاتووه‌ نه‌ده‌ژين نه‌ده‌مرن !!!چه‌نده‌ها كچى تازه‌ پێ گه‌يشتو كه‌ هێشتا له‌فڕوفێڵى پياوه‌ گورگ ئاساكان تێنه‌گه‌يشتوون توشى هه‌ڵدێرى گه‌وره‌يان ده‌كه‌ن ڕووزه‌ردى لاى ماڵ ده‌بن به‌ناوى عيشق وخۆشه‌ويستی يه‌كى به‌تاڵ كه‌ له‌ڕاستيدا قوڵ كردن و ڕابواردن وهه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنه‌، له‌ كۆتاييش پياوه‌كه‌ يان كوڕه‌ گه‌نجه‌كه‌ وه‌ك به‌رزه‌كى بابان بۆى ده‌رده‌چێ، كچه‌كه‌ش جێگاى ده‌بێته‌ گۆڕو بڕيارى كۆتايى ده‌رده‌چێ كه‌نابێ كچه‌كه‌ بژى. ئه‌م ئه‌نجامى به‌شێكى ئافره‌تانه‌ له‌ كوردستان ساڵانه‌ سه‌ده‌ها حاڵه‌تى وه‌ها ڕوو ده‌داو باسش ناكرێ، له‌بير ده‌برێ.

جا خوشكى موسڵمان:

 سه‌ره‌تاى زۆربه‌ى ئه‌م په‌يوه‌ندييه‌ ناڕاسته‌وخۆيانه‌ كه‌ ڕوو ده‌ده‌ن له‌ مۆبايله‌كه‌ته‌وه‌يه‌، ئه‌م ڕاستييه‌ كه‌ده‌بێت بوترێ، وريابه‌ خوشكى ئازيز هه‌موو په‌يوه‌ندێك وه‌ڵام مه‌ده‌وه‌. چه‌نده‌ها ئافره‌تى به‌ شه‌رم وحه‌يا شه‌رمى خۆى دانا له‌ ڕێگاى مۆبايله‌وه‌ و چه‌نده‌ها ئافره‌ت له‌ڕێگاى په‌يوه‌ندێكانه‌وه‌ توشى هه‌ڵه‌ى گه‌وره‌ بوونه‌ ماڵى خۆى پێ وێران كرد، وچه‌نده‌ها وێران بوونى هۆكاره‌كه‌ ده‌گه‌ڕێنينه‌وه‌ بۆ ئه‌م حاڵه‌ته‌.

خوشكى به‌ڕێز.

ڕاسته‌ مرۆڤـ له‌ژيانى دونيادا پێويستى به‌گه‌ڕان وسه‌فه‌ر هه‌يه‌، به‌ڵام وريا بيت نه‌كه‌ى بۆ جێگايه‌ى دور ڕۆيشتى كه‌ ڕێگاى شه‌و ڕۆژێك بێت به‌ته‌نها بچيت به‌ بێ ئه‌وه‌ى كه‌ مه‌حره‌مێكت له‌گه‌ڵ دابێت. چونكه‌ پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) ده‌فه‌رمێت:  (لايحل لامرأة تؤمن بالله واليوم الآخر أن تسافر مسيرة يوم وليلة إلا مع ذى محرم) (رواه الترمذى وأبو داود، وصححه الألبانى في: صحيح الجامع الصغير: 7653). واته‌: دروست نييه‌ بۆ ئافره‌تێك كه‌ باوه‌ڕى به‌خواو ڕۆژى دواى هه‌بێت سه‌فه‌ر بكات له‌شه‌و ڕۆژێك زياتر بێت مه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ مه‌حره‌مێكى خۆيدا نه‌بێت.

ئه‌مه‌ بۆ كاتێك گه‌ر هاتوو دونيا ئه‌من و ئاسايشى تێدا هه‌بێت، خه‌ڵكى به‌گشتى خوداناس و پاك بن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌ت نه‌ماو ئاسايش كه‌م بوو خه‌ڵكى خراپ زۆر بوو ئه‌وا ته‌نانه‌ت دروست نييه‌ به‌ ته‌نها له‌ شارى خۆى ده‌رچێ بگره‌ تاوه‌كو ناو شارى خۆى گه‌ر خراپه‌ كارى زۆرى تێدا بێت. ئه‌مانه‌ش هه‌مووى بۆ پاراستنى كه‌سايه‌تى ئافره‌ته‌ تا كه‌س هه‌تكيان نه‌كات و نه‌بن به‌نێچيرى گورگه‌كان!!!!؟؟

خوشكى موسڵمان خوشكى خوێندكار: به‌ته‌نها له‌گه‌ڵ شۆفێردا سه‌رمه‌كه‌وه‌ مه‌گه‌ر شۆفێره‌كه‌ كه‌سى مه‌حره‌مى خۆت بێت، چونكه‌ دروست نييه‌ بۆت له‌گه‌ڵ پياوى نامه‌حره‌مدا پێكه‌وه‌ دانيشن له‌شوێنێكدا. ئه‌گه‌ر تائێستا كارى وات كردووه‌ وازى لێ بهێنه‌، چونكه‌ له‌وانه‌يه‌ خوشكى به‌ڕێزم تاكو ئێستا له‌گه‌ڵ شۆفێرێكدا سه‌ر كه‌وتبێتى به‌شێوه‌يه‌ك دووا بێت له‌گه‌ڵتدا كه‌شايسته‌ى ڕێزى جه‌نابت نه‌بوو بێ به‌ڵام هه‌ڵه‌كه‌ ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ كێ!!! خوشكى ئيماندارم  وه‌ك ڕاستيه‌ك ده‌وترێ كه‌ ئافره‌ت نيوه‌ى كۆمه‌ڵگايه‌ دايكى نيوه‌كه‌ى تريشێتى. كه‌وابوو گه‌ر بێت ئافره‌ت هه‌ست به‌ به‌رپرسيارى خۆيان نه‌كه‌ن ئه‌وا چۆن گومانى باش هيواى گه‌وره‌مان هه‌بێت به‌ منداڵه‌كان كه‌له‌باوه‌شى ئافره‌تانێكدا گه‌وره‌بن كه‌خۆيان له‌ژيان نه‌گه‌يشتبن له‌مه‌به‌سته‌كانى خێزان وپه‌روه‌رده‌ كردنى منداڵ نه‌گه‌ن ونه‌زانن . جا چۆن هيوايه‌كمان هه‌بێت به‌و منداڵانه‌ى كه‌نه‌وه‌ى پێشكه‌وتنى وڵات ونه‌ته‌وه‌ى خۆيان بن له‌هه‌مان كاتدا له‌باوه‌شى ئافره‌تانێكدا گه‌وره‌ بن خۆيان پێويستيان به‌ئاراسته‌ى ژيان وئامۆژگارى گشتى بێت. لێره‌وه‌ ده‌ڵێم: ڕووتى ئافره‌تان زۆر گه‌وره‌يه‌ وكاريگه‌رى هه‌يه‌ بۆ ڕوخاندنى وڵات ونه‌ته‌وه‌ يان بۆ سه‌رخستنى وڵات. بۆيه‌ له‌كۆنه‌وه‌ وتراوه‌: (وراء كل رجل عظيم أمٌ). واته‌: له‌پشتى هه‌ر پياوێكى گه‌وره‌وه‌ دايكێك هه‌يه‌.

خوشكى موسڵمان

خوشكى به‌ڕێزم هيچ شانازيه‌ك له‌وه‌دا نييه‌ بۆ مرۆڤـ كه‌ته‌نها باوه‌ڕى به‌ بينراوه‌كان هه‌بێت، چونكه‌ هه‌موو مرۆڤه‌كان تێيدا يه‌كسانن به‌ڵام گه‌وره‌يى و ژيرى له‌وه‌دايه‌ كه‌ مرۆڤـ باوه‌ڕى به‌ڕاستييه‌كانى دونياى غه‌يب هه‌بێت كه‌ هيچ گومانى تێدا نييه‌ وهه‌مووان ده‌بينين وپێدا تێ ده‌په‌ڕين.

خوشكى باوه‌ڕدار.

له‌گۆڕه‌پانى مه‌حشر خوداى گه‌وره‌ وميهره‌بان ئه‌و زاته‌ پيرۆزه‌ يه‌ك يه‌ك بانگمان ده‌كات به‌بێ ئه‌وه‌ى وه‌رگێڕێك له‌و نێوانه‌دا هه‌بێت، جاله‌و كاته‌ سه‌يرى لاى ڕاست ده‌كه‌ى ئه‌و كاره‌ى ئه‌نجامت دابێت ده‌يبيني، پاشان سه‌يرى لاى چه‌پ ده‌كه‌ى به‌هه‌مان شێوه‌ ئه‌و كرده‌وانه‌ ده‌بينيت كه‌ كردوته‌، پاشان سه‌يرى پێشى خۆى ده‌كات هيچ شتێك نابينێ ته‌نها ئاگرى دۆزه‌خ نه‌بێ، جا خۆت بپارێزه‌ له‌و ئاگره‌ باته‌نانه‌ت به‌ له‌ته‌ خورمايه‌ك بێت، با به‌ ووشه‌يه‌كى باش بێت. (ما منكم من أحد إلا سيكلمه الله يوم القيامة ليس بينه وبينه ترجمان فينظر أيمن منه فلا يرى إلا ما قدم وينظر أشأم منه فلا يرى إلا ما قدم وينظر بين يديه فلا يرى إلا النار تلقاء وجهه فاتقوا النار ولو بشق تمرة ولو بكلمة طيبة) (رواه الترمذى والبيهقي، وصححه الألبانى في: صحيح الجامع الصغير: 5798).

خوشكى به‌ڕێزم:

 چ وه‌ڵامێك ئاماده‌ ده‌كه‌يت بۆ خوداى گه‌وره‌ له‌و كاته‌دا كه‌ پێت بڵێت: ئه‌ى به‌نده‌ى خۆم ئايا شه‌رمت له‌من نه‌ده‌كرد سه‌رپێچى فه‌رمانى منت ده‌كرد به‌ئاشكرا به‌ڵام تاوانه‌كانت له‌خه‌ڵكى ده‌شارده‌وه‌!!!       

خوشكى باوه‌ڕدار

دياره‌ كه‌دونيا ته‌مه‌نى درێژه‌ پێش له‌دايك بوونى من وتۆ و ئه‌وانه‌ى ده‌يانبينين دونيا هه‌ر هه‌بووه‌، ئه‌وه‌ش بزانه‌ دونيا هه‌ر ده‌مێنێت دواى مردنيشت وئه‌و ته‌مه‌نه‌ى تۆ به‌رامبه‌ر به‌ مێژووى دونيا چه‌ند نه‌ختێكه‌ هيچى تر نا.و ئه‌و چه‌ند ڕۆژه‌ى ته‌مه‌ن ديارى كراوه‌ به‌هه‌لى بزانه‌.

 خوشكى به‌ڕێزم:

 بۆ گوێڕايه‌ڵى خوداو پێغه‌مبه‌رى خودا ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) به‌جێ بهێنه‌ وريابه‌ تۆ پێك هاتووى له‌ته‌مه‌نت ئه‌گه‌ر ڕۆژێك ڕۆيشت له‌ته‌مه‌نت ئه‌وه‌ بزانه‌ به‌شێك له‌تۆ ڕۆيشتووه‌. وه‌ئه‌وه‌ش بزانه‌ هه‌موو دونيا هه‌ستن ناتوانن ئه‌و خوله‌كه‌ى كه‌به‌سه‌رتا تێ ده‌په‌ڕێ بيگه‌ڕێننه‌وه‌ بۆت!!!

داوام وايه‌ له‌ هه‌موان كه‌كات به‌فيڕۆ نه‌ده‌ين نه‌ك خراپه‌ى تێدا بكه‌ين!!!

خوشكى به‌ڕێزم

به‌ڵايه‌كى ترى كومه‌ڵگا و زه‌ره‌رێكى تيمار نه‌كراو ئه‌و جوكى وفاڵچى وساحيرانه‌ى گۆمه‌ڵگايـــــــه‌ .  به‌شێكى زۆرى ناكۆكێكانى خێزانى ئه‌و ساحيرانه‌ دروستى ده‌كـــــــــه‌ن به‌ڕه‌ش كردنى ئافره‌ت له‌به‌ر چاوى پياوه‌كه‌ى يان پياوه‌كه‌ له‌به‌ر چـــاوى ئافره‌ته‌كه‌ كه‌ ده‌بێته‌ هۆكارى تێكچونى خێزان و پاشان ته‌ڵاق و پاشان ئه‌و منداڵانه‌ى كه‌ له‌و نێوانه‌دا بوون ده‌بن به‌قوربانى ئه‌و كێشه‌يه‌ كه‌ بينراوه‌ وهه‌ست پێكراوه‌ .

خوشكى به‌ڕێزم:

 په‌نا نه‌به‌يته‌ لاى ئه‌و فاڵچيانه‌، چونكه‌ له‌ شه‌رعى پيرۆزى ئيسلامدا گوناهێكى گه‌وريه‌ هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌رى خودا ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) ده‌فه‌رموێ :  (من أتى عرافاً أوكاهناً فصدقه بما يقول فقد كفر بما نزل على محمد) (صحيح الجامع الصغير: 5939) . واتا: هه‌ر كه‌سێك بچێته‌ لاى فاڵچيه‌ك يان ساحرێك وباوه‌ڕى پێ بكات به‌وه‌ى كه‌ ده‌يڵێت ئه‌وه‌ ئه‌و كه‌سه‌ بێ باوه‌ڕ بووه‌ به‌و په‌يامه‌ى كه‌وا دابه‌زيوه‌ بۆ سه‌ر محمد( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) . ئه‌م حاڵه‌ ئه‌گه‌ر بێت وبچێت به‌ڕاستى بزانێ ، به‌ڵام ته‌نها بچێته‌ لاى پرسيارى لێ ئه‌كه‌ى به‌ڕاستى نه‌زانى ئه‌وه‌ نوێژى چل ڕۆژت قبول نابێت، هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) ده‌فه‌رموێ :  (من أتى عرافاً فسأله عن شيء لم تقبل له صلاة أَربعين يوماً) (صحيح الجامع الصغير: 5940). چونكه‌ به‌ڕاست زانينى فاڵچى وجوگى له‌گه‌ڵ په‌يامى ئيسلامدا يه‌ك ناگرن له‌ئايينى ئيسلامدا.  وه‌ له‌ فه‌رمووده‌دا هاتووه‌: (لايعلم الغيب إلا الله) (حديث حسن رواه الطبراني). واته‌: ته‌نها خودا له‌غه‌يب و په‌نهانه‌كان ده‌زانێت، ئه‌وانيش بانگه‌شه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ غه‌يب ده‌كه‌ن.

خوشكى به‌ڕيزم

ئايا ده‌زانی ڕوبه‌رى تاوانه‌كان كه‌ده‌كرێ به‌ئه‌ندامى زمان ده‌كرێ ، ئه‌و زمانه‌يه‌ كه‌وا ده‌كات به‌ته‌نها ووشه‌يه‌ك خۆشه‌ويستترين كه‌س دڵ برينداركه‌ى وبه‌ته‌نها ووشه‌يه‌ك ده‌بێته‌ هۆى جيابوونه‌وه‌ى خێزاني، ته‌نها وشه‌يه‌كه‌ ده‌بێته‌ هۆى له‌خودا به‌دوور بيت، هه‌ر بۆيه‌ خودا زمانى له‌نێوانى ڕيزبه‌ند دانا دروست كردووه‌ تاكو تواناى گرتنيمان هه‌بێت وهه‌موو ئه‌ندامه‌كانى له‌ش په‌نا ده‌گرن به‌خودا له‌ زمان وشه‌ڕى زمان، هه‌ر به‌زمان ده‌كرێ ناشرينترين ڕه‌وشت كه‌درۆيه‌ هه‌ربه‌ زمان ده‌وترێ كه‌ له‌عنه‌ت له‌ منداڵى خۆت يا خه‌ڵكى بكه‌يت چه‌نده‌ها تاوان وگوناهى گه‌وره‌يه‌ وه‌كو غه‌يبه‌ت وه‌كو بوهتان ..

خوشكى ئيماندار:

 خۆت به‌دور بگره‌ له‌ئافاتى زمان له‌نه‌هامه‌تيه‌كانى زمان، زمان و ئه‌نجامى ڕه‌شى زمان، تاكو يه‌كێك بيت له‌ئيمانداره‌ ڕاست گۆكانى دونيا...

خوشكى به‌ڕێزم:

بيرێك له‌ڕۆژانى ڕابردوو بكه‌ره‌وه‌ گه‌ر ئاوه‌دان بوو به‌چاكه‌و پاكى ئه‌وه‌ بزانه‌ كه‌ فه‌زڵى خودايه‌ له‌سه‌رت شوكرو سوپاس و ستايش بكه‌، گه‌ر هاتو وانه‌بوو له‌گه‌ڵ بيركردنه‌وه‌تدا ئه‌وا فرمێسكى په‌شيمانى بڕێژه‌ بۆ ئه‌و هه‌موو تاوان وهه‌ڵانه‌ى كردووته‌ بۆ ئه‌و كاته‌ى به‌بێ ئاگايى به‌سه‌رت بردووه‌، ئايا ڕۆژێك يان تاقێك يان كاتژمێرێك دانيشتووى لێ پرسينه‌وه‌ بكه‌يت له‌گه‌ل خۆتدا پێش ئه‌وه‌ى محاسبه‌ بكرێيت .

خوشكى به‌ڕێزم:

 تاكو له‌ دونيا ماويت مۆڵه‌تت هه‌يه‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ به‌ڵام گه‌ر مرديت هه‌موو ده‌رگايه‌كت لێ داده‌خرێت ئه‌وسا شه‌رمه‌زارى هه‌تا هه‌تايى توشت ده‌بێت خواى گه‌وره‌ من وتۆ و موسڵمانان بپارێزێ.

خوشكى موسڵمانم:

ته‌نها په‌رستنێك هه‌بێ كه‌زه‌حمه‌تى تێدا نه‌بێ ده‌نگى گه‌وره‌ ومه‌زن بێت دوعايه‌ و پاڕانه‌وا غه‌نيمه‌تێكى گه‌وره‌، ئه‌م عيباده‌ته‌ جێ به‌جێ بكه‌ وبپاڕێره‌وه‌و  په‌له‌ مه‌كه‌ له‌وه‌ڵام  دانه‌وه‌تدا .....

وصلى الله وسلم على نبينا محمد وعلى آلة وصحبة أجمعين.

نوسينى و ئاماده‌كردنى: مامۆستا : رمضان قابيل   ئيمام و خطيبى مزگه‌وتى گه‌وره‌ى قادركه‌ره‌ميه‌كان چه‌مچه‌مال /شۆڕش





لەلایەن : gardin
         
بەروار :
٢٠١٦/٠١/٢٢
         
هاووپۆل / بەش : پەروەردە و خێزان

مافی گشت موسڵمانێکه‌ بۆ سود وه‌رگرتن و بڵاو کردنه‌وه‌ی گشت بابه‌ته‌کانی ماڵپه‌ڕی فه‌رمووده‌