چۆنیەتی تەعزیە - سەرەخۆشی - لە ئیسلامدا

چۆنیەتی تەعزیە - سەرەخۆشی - لە ئیسلامدا

١- لەدوای ناشتنی مردوو سونەت وایە سەرەخۆشی لەخاوەن مردوەکە بکرێت و دوعای خێر بۆ مردوەکە بکرێت جا چ لەسەر گۆرستان بێت یان لەبازار بێت یان لەمزگەوت بێت بەمەرجێک دانیشتن و کۆبونەوەی تایبەتی بۆ نەکرێت چونکە پێغەمبەری خوا ( صلى الله علیه وسلم  ) وە هاوەلانیشی بۆ تەعزیە خۆیان لەکار و باری رۆژانەیان دوور نەخستوە و خۆیان لەئیش نەکردوە ؛ زانایان لە ئیمامی شافعیان نەقل کردوە فەرمویەتی : ( ینبغى أن ينصرفوا فى حوا ئجئهم فمن صادفهم عزاهم ) . المجموع : 6/ 312 . واتە : پێویستە کەسوکاری مردوەکە برۆن بەلای ئیشو کارەکانی خۆیان و هەرکەسێک پێیان گەییشت سەرەخۆشیان لێ بکات .

 ٢- دانیشتن بۆ تەعزیە و خواردن ئامادەکردن بۆ خەلک بیدعەیە و دروست نیە ؛ سەحابەی بەرێز عبدالله ی کوری جریر ( رەزای خوای لێبێت ) فەرمویەتی : ( كُنَّا نَعُدُّ الِاجْتِمَاعَ إِلَى أَهْلِ الْمَيِّتِ ، وَصَنِيعَةَ الطَّعَامِ بَعْدَ دَفْنِهِ : مِنْ النِّيَاحَةِ ). رواه أحمد (6866) ، وابن ماجه (1612) . واتە : ئێمەی هاوەلانی پێغەمبەری خوا ( صلى الله علیه وسلم ) کۆبونەوە لەدەوری خاوەن مردوو و دروست كردنی خواردن لەدوای ناشتنی مردوو بۆ خەلک بە ( النیاحە ) شیوەن حیساب دەکرد . وە ئیمامی شافعی ( رەحمەتی خوای لێبێت ) فەرمویەتی : ( وَأَكْرَهُ الْمَأْتَمَ ، وَهِىَ الْجَمَاعَةُ ، وَإِنْ لَمْ يَكُنْ لَهُمْ بُكَاءٌ ، فَإِنَّ ذَلِكَ يُجَدِّدُ الْحُزْنَ ، وَيُكَلِّفُ الْمُؤْنَةَ ) . انتهى من "الأم" (1/318) . واتە : کۆبونەوە بۆ تەعزیە بەشتێکی باشی نازانم ؛ ئەگەر شین و رۆرۆو گریانیشی تێدانەکرێت ؛ چونکە ئەو دانیشتن و کۆبونەوەیە خەفەت و دلگرانی نوێ دەکاتەوە ؛ وە هۆکارە بۆ بارگرانی ماددی و مەعنەوی .

ئامادەكردنی مامۆستا : هه‌ڵگورد مصطفى گه‌ڵاڵه‌يی