ئایە حیکمەت لە کوشتنی ئەوجۆرە گیانلەبەرانە چیە کە بە ( فاسق ) ناویان هاتووە ؟

ئایە حیکمەت لە کوشتنی ئەوجۆرە گیانلەبەرانە چیە کە بە ( فاسق ) ناویان هاتووە ؟

 کە بریتین لە  ( - مار - دووپشک - قەلی بەڵەک واتە ئەو قەڵەی رەنگی سپی لە پشتی یان لەسینگیدا هەیە - مشک - سەگی هار - ئەو باڵندەیەی خواردن و شتی خەڵک دەڕفێنێت - ) ................. لەکاتێکدا خوای گەورە ئەو گیانلەبەرانەی دروست کردووە ؟

پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم فەرمویەتی : ( خَمْسٌ فَوَاسِقُ يُقْتَلْنَ فِى الْحِلِّ وَالْحَرَمِ الْحَيَّةُ وَالْغُرَابُ الْأَبْقَعُ وَالْفَارَةُ وَالْكَلْبُ الْعَقُورُ وَالْحُدَيَّا ) صحيح الجامع : 3244 . واتە : پێنج گیانلەبەر هەن ( فاسقن ) واتە : زیانبەخشن ؛ ئەمانە کوشتنیان دروستە و حەڵاڵە ئەگەر ئینسان لەکاتی ئیحرامیشدابێت لەحەج و عومرە یان لەغەیری ئیحرام دەتوانێت بیانکوژێت و دروستە ؛ کەبریتین لەمانە : ( مار ) بەهەموو جۆرەکانیەوە ؛ وە لەفەرمودەیەکی تردا ناوی ( دووپشکیش ) هاتووە ؛ وە ( قەڵەرەشی بەڵەک ) واتە ئەو قەڵەی رەنگی سپی لە پشتی یان لەسینگیدا هەیە ؛ وە ( مشک ) ؛ وە ( سەگی در و هار ) ؛ وە ئەو ( باڵندەیەی خواردن و شتی خەڵک ) دەرفێنێت .

- حیکمەت لە کوشتنی ئەوجۆرە گیانلەبەرانە چیە لەکاتێکدا خوای گەورە دروستی کردوون ؟

وەڵام :

١- پێویستە ئینسانی باوەردار بزانێت کەوا خوای گەورە ( دانا و زانایە ) هیچ شتێک بەبێ سوود و بەبێ هۆ دروست ناکات ؛ جا بۆیە هەرکاتێک باوەڕدار حیکمەتی شتێکی نەزانی ئەوە نابێت گومانی خراپ بەخوای گەورە بەرێت و قسەیەک بکات بەتاوان و زەرەر لەسەری حیساب بێت و لەرۆژی دواییدا لێپێچینەوەی سەختی لەگەڵدا بکرێت .

٢- دروستکردنی ئەم گیانلەبەرە زیانبەخشانە لەلایەن خوای گەورەوە بۆ ئەوەیە بەندەکانی پێ تاقی بکاتەوە و پاداشت بەوکەسانە ببەخشێت کاتێک یەکێک لەم ئاژەلانە زیانی پێ دەگەیەنێت ؛ وە بۆ ئەوەی ئازایەتی ئەوکەسانەش دەربخات و پاداشتی خێریان پێ ببەخشێت کاتێک هەلدەستێت بەکوشتنی یەکێک لەم گیانلەبەرە زیانبەخشانە .

٣- وە حیکمەتی تریان ئەوەیە بۆ ئەوەی دەرکەوێت کێ باوەرداری راستەقینەیە و رازیه بەکار و قەدەری خوا وە کێ لەباوەرەکەی گوماناویە و نارازی و رەخنە گرە لەکارەکانی خوا .

٤- وە بۆ ئەوەی لاوازی ئینسان دەرکەوێت و خۆی بە کەسێکی خۆ بەزلزان نەزانێت کاتێک یەکێک لەو گیانلەبەرانەی زیانی پێ دەگەیەنێت و بێ دەسەلات و بێ توانای دەکات .

٥- وە بە بینی ئەو گیانلەبەرە زیانبەخشانە زیاتر نیعەمەتەکانی خوای گەورەمان بۆ دەردەکەوێت کە چەندین گیانلەبەری تری بۆ ژێربار کردووین و پێویستە بەردەوام شوکر و سوپاسی خوای لەسەر بکەین و ناشکوری خوا نەکەین .

٦- زۆرێک لەو گیانلەبەرە زیانبەخشانە خۆراکی گیانلەبەرە بەسودەکانن .

٧- لەکۆتاییدا دەڵێم هیچ دروست کراوێک نیە بەبێ سوود و بەبێ حیکمەت دروست کرابێت هەرچی هەبێت بۆ ئێمە ئیمتیحان و تاقی کردنەوەیە و ئەوەندەی لەگوێڕایەڵێ خوای گەورە دابین ئەوە سودمەندی دونیا و قیامەت دەبین و لە فێل و تەڵەکانی شەیتان پارێزراو دەبین .

نوسین و ئامادةكردنى : مامؤستا هەڵگورد مصطفى گەڵاڵەیی .