قژ دڕێژی و بێ ڕێشی یان ڕیش كورتی ده‌روێشه‌كان پێچه‌وانه‌ی سونه‌ته‌ ..

قژ درێژکردن بەناوی دین نە واجبە و نە سونەتە .
چونکە فەرمانی پێ نەکراوە و عادەت و عورف بوە .
بەڵام ڕیش هێڵانەوە ئەگەر واجبیش نەبێت سونەتە. 
چونکە فەرمان کراوە بە هێڵانەوە و درێژ کردنی .
جا سەیر لەوە نیە کەسێک ڕیشی درێژ بێت بەڵام قژی کورت بێت .
بەڵکو سەیر لەوەدایە قژی درێژ بێت بەڵام ڕیشی کورت بێت یان تراشاو بێت !
چونکە شتێک دەکات کە فەرمان نەکراوە بەکردنی کە بریتیە لە قژدرێژکردن ، وە وازی لە شتێک هێناوە کە فەرمان کراوە بەکردنی کە بریتیە لە ڕیش هێڵانەوە .
نەزانین و ناشاڕەزایی لەدین هۆکارە بۆ هەڵەکردن لەدیندا ، وە شەیتان دەتوانێت بەئاسانی  فێڵ لەکەسانی نەزان و نەشارەزا لەدین بکات .
نوسینی : مامۆستا هەڵگورد گەڵاڵەیی