خۆشویستنی قورئان

خۆشویستنی قورئان

 

عبدالله ی كوڕی مه‌سعود – ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی :

هه‌ركه‌سێك پێی خۆشه‌ بۆی ده‌ربكه‌وێت كه‌ خوای په‌روه‌ردگاری خۆش ده‌وێت ئه‌وا با پرسیار له‌نه‌فسی خۆی بكات ده‌رباره‌ی خۆشویستنی قورئان ؛ هه‌ركه‌سێك قورئانی پیرۆزی خۆش بوێت ئه‌وا خوای په‌روه‌ردگاری خۆش ده‌وێت .

 

پێشه‌وا ئیبن قه‌یم – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : خۆشویستنی قسه‌ی خوا كه‌ قورئانی پیرۆزه‌ نیشانه‌ی خۆشویستنی خوای په‌روه‌ردگاره‌ ؛ ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت بزانی خۆشه‌ویستی خوا له‌لای خۆت و جگه‌ له‌خۆت ده‌ربكه‌وێت ئه‌وا سه‌یری خۆشویستنی قورئان بكه‌ له‌ناو دڵتدا ؛ وه‌ چێژ وه‌رگرتن به‌ گوێگرتن لێی  .

وتراوه‌ : هه‌ر‌كه‌سێك كه‌سێكی خۆشبوێت قسه‌كانیشی خۆشترین شت ده‌بێت له‌لای .

 

بۆ خۆشویستنی قورئان چه‌ند نیشانه‌یه‌ك هه‌یه‌ :

1_ دڵخۆشبوون به‌ خوێندنه‌وه‌ی .

2_ زۆر خوێندنه‌وه‌ی قوڕئان .

3_ تامه‌زرۆبوون بۆ خوێندنه‌وه‌ی .

4_ په‌یوه‌یست بوون به‌ ئه‌حكامه‌كانی و ئادابه‌كانی و فه‌رمانه‌كانی و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ نه‌هیه‌كانی .

 

پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) هاوه‌ڵانی فێرده‌كرد كه‌ له‌خوا بپارێنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی قورئان بكات به‌ خۆشه‌ویستی دڵه‌كانیان و به‌هاری دڵه‌كانیان .

 

عبدالله ی كوری مه‌سعود – ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووی : هه‌ركه‌سێك تووشی خه‌فه‌ت و دڵته‌نگیه‌ك ببێت و ئه‌م دوعایه‌ بكات ئیلا ئه‌م دڵته‌نگیه‌ی له‌سه‌ر لاده‌چێت و ده‌رووی خێر و خۆشی لێ ده‌بێته‌وه‌ با بڵێت : ( اللَّهُمَّ إِنِّي عَبْدُكَ  ؛ ابْنُ عَبْدِكَ ؛ ابْنُ أَمَتِكَ ؛ نَاصِيَتِي بِيَدِكَ ؛ مَاضٍ فِيَّ حُكْمُكَ ؛ عَدْلٌ فِيَّ قَضَاؤُكَ ؛ أَسْأَلُكَ بِكُلِّ اسْمٍ هُوَ لَكَ ؛  سَمَّيْتَ بِهِ نَفْسَكَ ؛ أَوْ أَنْزَلْتَهُ فِي كِتَابِكَ ؛ أَوْ عَلَّمْتَهُ أَحَدًا مِنْ خَلْقِكَ ؛ أَوِ اسْتَأْثَرْتَ بِهِ فِي عِلْمِ الْغَيْبِ عِنْدَكَ ؛ أَنْ تَجْعَلَ الْقُرْآنَ رَبِيعَ قَلْبِي ؛ وَنُورَ صَدْرِي ؛ وَجَلاَءَ حُزْنِي ؛ وَذَهَابَ هَمِّي ) .  

واتە: (خودایە من بەندەی تۆم و کوڕی بەندەی تۆم و کوڕی کۆیلەی تۆم، چارەنووسم بە دەستی تۆیە و بڕیارت بە سەرمدا تێپەڕیوە و بڕیارەکانت بە سەرمدا دادپەروەرانەیە ، داوات لێدەکەم بە ھەموو ئەو ناوانەی، کە خۆتت پێ ناو ناوە ، یان ناردووتەتە خوارەوە لە پەرتووکەکەتدا ، یان یەکێکت فێرکردووە لە بەندەکانت، یان لە زانستە نھێنیەکانی خۆتدا ھەڵتگرتوە (کەس نایزانێت، جگە لە خۆت نەبێت)، کە قورئان بکەیتە بەھاری دڵم و ڕوناکی سینگم و ڕەوێنەرەوەی دڵ تەنگیم و لابەری خەم و پەژارەم .

وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مسته‌فا گه‌ڵاڵه‌یی .

13 / 1 / 2024