چۆن ده‌بیت به‌ به‌نده‌ی خوا

 

چۆن ده‌بیت به‌ به‌نده‌ی خوا

 

ئایه‌ بیرت كردۆته‌وه‌ بۆچی دروستكراوی ؟

وه‌ بۆچی بوونت هه‌یه‌ له‌م ژیانی دونیایه‌دا‌ ؟

تۆ بۆ ئه‌وه‌ دروستكراوی كه‌ خوا به‌تاك و ته‌نها بپه‌رستی ؛ خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالْإِنْسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ ) . الذاريات : 56 .

واته‌ : وه‌ من جنۆکه‌ و ئاده‌میزادم ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ دروست کردووه‌ که‌ به‌ندایه‌تی من بکه‌ن .

_ وه‌ تۆ به‌ندایه‌تیت بۆ خوا نه‌كردووه‌ هه‌تا گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانه‌كانی خوا ده‌كه‌ی ؛ ئه‌وشتانه‌ ئه‌نجام بده‌ی كه‌ فه‌رمانی پێ كردووی ؛ وه‌ خۆت له‌وشتانه‌ بپارێزی كه‌ نه‌هی لێ كردووی .

ئه‌وكه‌سه‌ی یاخی بووه‌ له‌ خوای په‌روه‌ردگار  شاییسته‌ی ‌ پله‌ی به‌ندایه‌تی كردن نیه‌‌ بۆ خوای په‌روه‌ردگار .

وه‌ تۆ نابیت به‌به‌نده‌ی ڕاسته‌قینه‌ی خوای په‌روه‌ردگار هه‌تا به‌ڕاستی خوای په‌روه‌ردگارت خۆش نه‌وێ  وه هه‌تا‌ به‌گه‌وره‌ی دانه‌نێی وه‌ هیچ هاوه‌ڵێكی بۆ دانه‌نێی .

خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( وَمِنَ النَّاسِ مَنْ يَتَّخِذُ مِنْ دُونِ اللَّهِ أَنْدَادًا يُحِبُّونَهُمْ كَحُبِّ اللَّهِ ۖ وَالَّذِينَ آمَنُوا أَشَدُّ حُبًّا لِلَّهِ ۗ وَلَوْ يَرَى الَّذِينَ ظَلَمُوا إِذْ يَرَوْنَ الْعَذَابَ أَنَّ الْقُوَّةَ لِلَّهِ جَمِيعًا وَأَنَّ اللَّهَ شَدِيدُ الْعَذَابِ ) . البقرة : 165 .

واته‌ : وه‌ که‌سانی واهه‌یه‌ له‌ خه‌ڵکی که‌هاوبه‌شی زۆر بۆ خوا په‌یدا ده‌که‌ن خۆشیان ده‌وێن وه‌ک خۆشه‌ویستی؛ به‌ڵام ئه‌وانه‌ی بڕوایان هێناوه‌ زۆر زیاتر خوایان خۆش ده‌وێت .

وه‌ له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویستیت بۆ خوا ئومێدی ره‌حمی خوات هه‌بێت وه‌ له‌سزای خوا بترسه‌ .

ترس  و ئومێد وه‌كو دوو باڵی باڵنده‌وان ؛ ئه‌گه‌ر هه‌ردوكیان به‌رزبوونه‌وه‌ ئه‌وا باڵنده‌كه‌ به‌رز ده‌بێته‌وه‌ و به‌ئاسنی هه‌ڵده‌فڕێت ؛ وه‌ ئه‌گه‌ر كه‌م و كوڕی له‌یه‌كیان هه‌بێت ئه‌وا تووشی كه‌م و كوڕی ده‌بێت و ناتوانێت بفڕێت .

وه‌ نابیت به‌ به‌نده‌ی ڕاسته‌قینه‌ی خوا هه‌تا په‌رستنی خوا نه‌كه‌ی به‌ مه‌نهه‌جی ژیانت ؛ نه‌ك ته‌نها چه‌ند دروشمێك له‌ناو مزگه‌وت جێ به‌جێ بكه‌ی ؛ خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( قُلْ إِنَّ صَلَاتِي وَنُسُكِي وَمَحْيَايَ وَمَمَاتِي لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ ) . الأنعام : 162 .

واته‌ : ئه‌ی موحه‌ممه‌د (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) بڵێ بێگومان نوێژ و (به‌ندایه‌تی) و قوربانی و ژیان و مردنم هه‌ر بۆ خوای په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانیانه‌ .

_ په‌رستنی ڕاسته‌قینه‌ بۆ خوا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ مامه‌ڵه‌ی دارایی و په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی و مه‌نهه‌جی فێركردن و هه‌موو بواره‌كانی ژیان موافقی شه‌رعی خوابێت .

خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا ادْخُلُوا فِي السِّلْمِ كَافَّةً .. ) . البقرة : 208 .

 واته‌ : ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه‌ هه‌ر هه‌مووتان خۆتان بخه‌نه‌ ژێر سایه‌ی ئیسلامه‌وه‌ و به‌ ته‌واوی په‌یره‌وی بکه‌ن .

موسڵمانان فه‌رمانیان پێكراوه‌ به‌ته‌واوی ده‌ست به‌ئایینی پیرۆزی ئیسلامه‌وه‌ بگرن ؛ وه‌ كرده‌وه‌ به‌هه‌موو فه‌رمانه‌كانی بكه‌ن ؛ وه‌ واز له‌هه‌موو قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی بێنن به‌گوێره‌ی توانایان .

وه‌ په‌رستی ڕاست و ته‌واوت جێ به‌جێ نه‌كردووه‌ هه‌تا په‌رستشه‌كانی دڵ جێ به‌جێ ده‌كه‌ی وه‌ك ئیخلاص و پشت به‌دستن به‌خوا ؛ وه‌ جێ به‌جێ كردنی په‌رستشه‌كانی زمان وه‌ك زیكر و نزا و پاڕانه‌وه‌ ؛ وه‌ جێ به‌جێ كردنی په‌رستشه‌كانی ئه‌ندامه‌كانی لاشه‌ وه‌ك نوێژ و ڕۆژوو ؛ ئا به‌م شێوه‌یه‌ ئیمان كامل و ته‌واو ده‌بێت .

ئیمان بریتیه‌ له‌ به‌ڕاستدانان به‌دڵ وه‌ ده‌ربڕین به‌زمان وه‌ كرده‌وه‌ كردن به‌ ئه‌ندامه‌كانی لاشه‌ .

وه‌ نابیت به‌ به‌نده‌ی ڕاسته‌قینه‌ بۆ خوای په‌روه‌ردگار هه‌تا له‌سه‌ر به‌ندایه‌تی كردن به‌رده‌وام ده‌بی هه‌تا كۆتا ساتی ژیان .

حه‌سه‌نی به‌صری – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : ئه‌ی قه‌ومه‌كه‌م به‌رده‌وام بن ؛ چونكه‌ به‌ڕاستی خوای په‌روه‌ردگار مۆڵه‌تی بۆ هیچ كارێكی باوه‌ڕدار دانه‌ناوه‌ جگه‌ له‌مردن نه‌بێت ؛ پاشان ئه‌م ئایه‌ته‌ی خوێنده‌وه‌ : ( وَاعْبُدْ رَبَّكَ حَتَّىٰ يَأْتِيَكَ الْيَقِينُ ) . الحجر : 99 .

واته‌  : به‌رده‌وام په‌روه‌ردگارت بپه‌رسته‌ هه‌تا مردنت پێ ده‌گات .

وه‌رگێڕانی : م هه‌ڵگورد گه‌لاڵه‌یی

14 / 5 / 2022