ئایه‌ بۆچی واجبه‌ له‌سه‌رمان پێغه‌مبه‌ری خوامان ( صلی الله علیه وسلم ) له‌هه‌موو كه‌سێك زیاتر خۆشتر بوێت ؛ وه‌ گوێرایه‌ڵی بكه‌ین و شوێنی بكه‌وین و رێزی بگرین ؟

ئایه‌ بۆچی واجبه‌ له‌سه‌رمان پێغه‌مبه‌ری خوامان ( صلی الله علیه وسلم )  له‌هه‌موو كه‌سێك زیاتر خۆشتر بوێت ؛ وه‌ گوێرایه‌ڵی بكه‌ین و شوێنی بكه‌وین و رێزی بگرین ؟

وه‌ڵام :

خوای په‌روه‌ردگار واجبی كردووه‌ له‌سه‌رمان گوێرایه‌ڵی پێغه‌مبه‌ری خوابكه‌ین ( صلی الله علیه وسلم ) ؛ فه‌رموویه‌تی : ( وَأَطِيعُوا اللَّهَ وَأَطِيعُوا الرَّسُولَ وَاحْذَرُوا ۚ فَإِنْ تَوَلَّيْتُمْ فَاعْلَمُوا أَنَّمَا عَلَىٰ رَسُولِنَا الْبَلَاغُ الْمُبِينُ ) . المائدة : 92 .

واته‌ : گوێ ڕایه‌ڵی خوا بن وه‌ گوێ ڕایه‌ڵی نێرراوه‌که‌ی بن و بترسن(ئاگاداربن) ئه‌گه‌ر ئێوه‌ ڕوو وه‌رگێڕن و گوێڕایه‌ڵی نه‌که‌ن ئه‌وا بزانن بێگومان ئه‌وه‌ی که‌ له‌سه‌ر نێردراوه‌که‌ی ئێمه‌ بێ ته‌نها ڕاگه‌یاندنی ڕوون و ئاشکرای ئایینه‌که‌یه‌ .

_ خوای په‌روه‌ردگار هه‌واڵی داوه‌ كه‌ گوێڕایه‌ڵی كردنی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) گوێڕایه‌ڵی كردنی خوای په‌روه‌ردگاره‌ ؛ فه‌رموویه‌تی : ( مَنْ يُطِعِ الرَّسُولَ فَقَدْ أَطَاعَ اللَّهَ ۖ وَمَنْ تَوَلَّىٰ فَمَا أَرْسَلْنَاكَ عَلَيْهِمْ حَفِيظًا ) . النساء : 80 .

واته‌ : هه‌ر که‌سێك گوێڕایه‌ڵی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) بکات ئه‌وه به‌ ڕاستی گوێڕایه‌ڵی خوای کردووه‌ هه‌ر که‌سێکیش پشت هه‌ڵبکات ئه‌وه‌ ئێمه‌ تۆمان ره‌‌وانه‌ نه‌کردووه‌ به‌ چاودێر و پارێزه‌ر به‌سه‌ریانه‌وه‌ .‌

_ وه‌ خوای په‌روه‌ردگار ئه‌وكه‌سانه‌ی ئاگاداركردۆته‌وه‌ كه‌ سه‌رپێچی فه‌رمانه‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌كه‌ن ( صلی الله علیه وسلم ) كه‌ هه‌ر موسڵمانێك ئه‌م سه‌رپێچیه‌ ئه‌نجام بدات ئه‌وا تووشی فیتنه‌ ده‌بێت كه‌ بریتیه‌ له‌ فیتنه‌ی شیرك‌ !

خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( فَلْيَحْذَرِ الَّذِينَ يُخَالِفُونَ عَنْ أَمْرِهِ أَنْ تُصِيبَهُمْ فِتْنَةٌ أَوْ يُصِيبَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ ) . النور : 63 .

واته‌ : با بترسن ئه‌وانه‌ی که‌ پێچه‌وانه‌ی فه‌رمانی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌که‌ن که‌ (له‌ دنیادا) به‌ڵاو تاقیکردنه‌وه‌یه‌کیان تووش ببێ یا سزایه‌کی سه‌ختیان تووش ببێ (له‌ دوا ڕۆژ) دا .

_ وه‌ خوای په‌روه‌ردگار هه‌واڵی داوه‌ كه‌ باوه‌ڕداران زۆر ڕێزی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) بگرن و له‌به‌ها و شكۆی كه‌م نه‌كه‌نه‌وه‌ ؛ خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( إِنَّا أَرْسَلْنَاكَ شَاهِدًا وَمُبَشِّرًا وَنَذِيرًا . لِتُؤْمِنُوا بِاللَّهِ وَرَسُولِهِ وَتُعَزِّرُوهُ وَتُوَقِّرُوهُ وَتُسَبِّحُوهُ بُكْرَةً وَأَصِيلًا ) . الفتح : 8 – 9 .

واته‌ : به‌ڕاستی (ئه‌ی موحه‌ممه‌د(صلی الله‌ علیه‌ وسلم)) تۆمان ناردووه‌ به‌شایه‌ت و مژده ‌ده‌رو ترسێنه‌ر  ؛ بۆ ئه‌وه‌ی باوه‌ڕ به‌خواو پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی بێنن وه‌ پشتیوانی لێ بکه‌ن و ڕێزی لێ بگرن وه‌ ته‌سبیحاتی خوا بکه‌ن له‌ به‌یانیان و ئێواران دا .

_ وه‌ ئیمانی كه‌سی موسڵمان ته‌واو نابێت هه‌تا هه‌تا پێغه‌مبه‌ری خوای ( صلی الله علیه وسلم ) خۆشتر نه‌وێت له‌ دایك و باوكی و منداڵه‌كانی و نه‌فسی خۆی و هه‌موو خه‌ڵكی .

له‌ ئه‌نه‌سه‌وه‌ - ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رمووی : پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمووی :  باوه‌ڕی هیچ یه‌كێك له‌ئێوه‌ ته‌واونابێت هه‌تا منی خۆشترنه‌وێت له‌دایك و باوكی و منداڵه‌كانی و هه‌موو خه‌ڵكی .

_ شێخی ئیسلام ئیبن ته‌یمیه‌ - ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : هۆكاری واجبیه‌تی خۆشویستنی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) وه‌ به‌گه‌وره‌دانانی له‌هه‌موو كه‌سێك ؛ له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ گه‌وره‌ترین خێری دونیا و دوارۆژ به‌ده‌ست نایه‌ت ته‌نها له‌سه‌ر ده‌ستی پێغه‌مبه‌ری خوا نه‌بێت ( صلی الله علیه وسلم ) به‌ باوه‌ربوون پێی و شوێن كه‌وتنی ؛ ڕزگاربوون نیه‌ بۆ هیچ كه‌سێك له‌سزای خوا وه‌ گه‌ییشتن نیه‌ به‌ ره‌حمه‌تی خوا ته‌نها به‌واسته‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا نه‌بێت ( صلی الله علیه وسلم ) كه‌ بریتیه‌ له‌ باوه‌ربوون پێی وه‌ خۆشویستنی و سه‌رخستنی و شوێنكه‌وتنی ؛ خوای په‌روه‌ردگار به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌ به‌نده‌كانی رزگار ده‌كات له‌سزای دونیا و دوارۆژ ؛ وه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌یه‌ ده‌یانگه‌یه‌نێت خێر و خۆشیه‌كانی دونیا و دوارۆژ ؛ گه‌وره‌ترین نیعمه‌ت و سوودبه‌خشترین نیعمه‌ت نیعمه‌تی باوه‌ره‌ ؛ وه‌ ئه‌م نیعمه‌ته‌ به‌ده‌ست نایه‌ت ته‌نها به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌ نه‌بێت ؛ ئه‌و دڵسۆزتر و سوودبه‌خشتره‌ بۆ هه‌موو كه‌سێك له‌نه‌فس و ماڵی خۆیان ؛ خوای په‌روه‌ردگار به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌ خه‌ڵكی له‌تاریكیه‌كان ده‌رده‌هێنێت بۆ رووناكی ؛ هیچ ڕێگایه‌كی بۆ نیه‌ ته‌نها ئه‌و نه‌بێت ؛ وه‌ نه‌فس و ماڵی كه‌سه‌كان هیچ سودیان پێ ناگه‌یه‌نێت له‌لای خوا ) . مجموع الفتاوی : 27 / 246 .

وه‌رگێرانی  : م هه‌ڵگورد گه‌لاڵه‌یی

10 / 5 / 2022