ڕه‌وشتی موسڵمان له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم)

ڕه‌وشتی موسڵمان له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم)

 

له‌ ڕه‌وشته‌كانی موسڵمان له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم بریتین له‌‌مانه‌ی خواره‌وه‌ : -

_ باوه‌ڕبوون به‌وه‌ی كه‌وا پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم په‌یامی خوای په‌روه‌ردگاری  به‌ته‌واوی گه‌یاندووه‌ .

_ پێشخستنی خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم له‌پێش خۆشه‌ویستی نه‌فس و هه‌موو خه‌ڵكی .

_ سه‌رخستن و ڕێزلێنانی .

_ شوێن كه‌وتنی ڕێبازه‌كه‌ی و جێ به‌جێ كردنی سونه‌ته‌كانی .

_ حوكم كردن به‌وشه‌رعه‌ی  كه‌ پێی هاتووه‌ .

_ پێش نه‌كه‌وتن و سه‌رپێچێ نه‌كردنی له‌ فه‌رمان و نه‌هیه‌كانی .

_ سه‌ڵه‌واتدان له‌سه‌ری له‌كاتی باسكردنی .

_ ناونه‌هێنانی ته‌نها به‌وشه‌ی – محمد – به‌ڵكو ده‌بێت وشه‌ی پێغه‌مبه‌ر یان نێردراوی خوای له‌گه‌ڵ بێت صلی الله علیه وسلم .

_ به‌رز نه‌كردنه‌وه‌ی ده‌نگ به‌سه‌ر ده‌نگی ؛ كه‌ ئه‌مه‌ هۆكاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كرده‌وه‌كانه‌ .

وه‌رگێرانی : مامۆستا هه‌ڵگورد گه‌لاڵه‌یی .

25 / 10 / 2020