دوعاى خه‌تمى قورئان چییه‌؟سوننه‌ته‌یان فه‌رزه بخوێنرێت؟ له‌سه‌ره‌تادا هه‌دیه‌ده‌كرێت یان له‌كۆتای خه تمه‌كه‌وه‌؟

ده قی پرسیار: دوعاى خه تمى قورئان چییه ؟سوننه ته یان فه رزه بخوێنرێت؟ له سه ره تادا هه دیه ده كرێت یان له كۆتای خه تمه كه وه ؟


~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~

وه ڵامی پرسیار: له ئه نه سى كورِى مالیك (خواى لى رِازى بێت) ده گێرِنه وه كه قورئانى خه تم بكردایه ئه وا منداڵه كانى كۆده كرده وه و دوعاى ده كرد ,به لام ئه مه واجب نییه كه هه ر كه سێك قورئانى خه تم كرد دوعا بخوێنێت . به لام پاداشتى قورئان خوێندن هه دیه ناكرێت بۆ مردوو پاداشته كه ى به مردوو ناگات چونكه هیچ به ڵگه نییه له قورئان و سوننه ت كه پاداشتى قورئان خوێندن و خه تم كردن بگات به مردوو ,وه پێغه مبه ر (صلى الله علیه وسلم)هیچ كات قورئانى نه خوێندووه و پاشان پاداشته كه ى هه دیه بكات بۆ مردووه كانى له گه ڵ ئه وه ى كه مردووى كه مردووى موسڵمانى زۆرى پێش خۆى مردووه له كچ و مامه و خێزان و هاورِێكانى ,كه زۆر دڵسۆزى هه موویشیان بووه و خێرى بۆیان ویستووه كه ئه گه ر پاداشتى قورئان خوێندن به مردوو بگه یشتایه و مردوو سوودى لى ببینیایه ئه وا پێغه مبه ر (صلى الله علیه وسلم) كه مته رخه مى ناكردو بۆ مردووه كانى قورئانى ده خوێند . هه روه ها خواى گه وره ده فه رمووێت : [ وأن لیس للإسان إلا ماسعى ]واته /مرۆڤ جگه له هه وڵ و كۆششى خۆى نه بێت هیچى ترى پێناگات ته نها ئه و شتانه نه بێت كه به ڵگه ى له سه ر هاتووه .ابن كثیر له ته فسیرى ئه م ئایه ته ده فه رمووێت : [ هه روه كو چۆن مرۆڤ تاوانى جگه له خۆى ناخرێته سه رى به هه مان شێوه خێر و پاداشتى كه سى ترى بۆ ناچێت] ته نها ئه و شتانه نه بێت كه به ڵگه ى له سه ر هاتووه .هه روه ها ده فه رمووێت : [ استدل الشافعی بهذه الایة على ان ثواب قراءة القران لاتصل الى المیت ] واته /ئیمامى شافیعی ئه م ئایه ته ده كات به به ڵگه له سه ر ئه وه ى كه پاداشتى قورئان خوێندن ناگات به مردوو . والله اعلم .

وه ڵام دانه وه ی پرسیار: مامۆستا صلاح الدین عبدالكریم ژماره ی موبایل. 07701207979


~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~
~~